تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# درێژەی بە سەرکەوتن و ئاستبەرزەکەی لە خولی نایابی یانەکانی ئێراق دا و سەرکەوتنی لە بەرانبەر یانەی مەسافی جنوب بەدەست هێنا.
کاتژمێر 3:00 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی #05-04-2024# و لەسەر یاریگەکەی خۆیدا و لە ناوچەی فەرماندەیی، تیپی تۆپی پێی یانەکە میوانداری لە یانەی مەسافی جنوب کرد، لەو یارییەدا و لە سەرەتاوە کوڕانی پێشمەرگە پاڵپشت بە هێرشەکانیان توانیان ئاستێکی بەرز پیشان بدەن و لە خولەکی 26ی ئەو گێمەدا یاریزان، (محەمەد تەقی) گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی بۆ تیمەکەی تۆمار کرد و تا کۆتای گێمی یەکەم ئەنجام بەو شێوەیە و بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی پێشمەرگە سەوز پۆشەکان مایەوە.
=KTML_Bold=گێمی دووەم=KTML_End=:
جیاواز لە گێمی یەکەم تیمەکان بە ئاستێکی بەرزتر بینران و هەوڵەکانی یانەی میوان بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە چڕتر بووەوە و تا لە خولەکی 64 یاریزان، (ئەحمەد محەمەد)، گۆڵی یەکسان کردنەوەی بۆ یانەی مەسافی جنوب تۆمار کرد.
=KTML_Bold=پێشمەرگەکان بێ هیوا نەبوون=KTML_End=:
لەگەڵ تۆمارکردنی گۆڵی یەکسان کردنەوە پلانەکانی کوڕانی پێشمەرگە دووبارە بۆ هێرشەکانیان جیاواز بوو دوایی ئەوەی چەندین تۆپی بەهێزیان ئاڕاستەی ناوچەی سزا و گۆڵی یانەی مەسافی کردوو دواجار و توانیان سەرکەوتووبن لەو پلانەیان و لە خولەکی 85 دا یاریزان، (حسێن نەجم)، تیمەکەی پێشمەرگەی پێشخست بە گۆڵی دووەم و یەکلاکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە و بەدەست هێنانی سێ خاڵی گرنگ لە جەولەی چوارەمی قۆناغی دووەمدا.
بەو ئەنجامەشیان، پێشمەرگەی پاڵەوان توانیان خاڵەکانیان بۆ 28 خاڵ زیاد بکەن و لە لوتکەی ڕیزبەندی کۆمەڵەی یەکەمی یانە بەشدارەکان مانەوە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 25 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!