ئاگر لە کونەقورم خەلاس نابێت
زۆرجاران ئاگر لە ئاقاری دەکەوێتەوە و پووش و پەڵاش و پاوان و ڕەز و باغی دەگرێتەوە یا خوود لاپاڵی چیایەک بە دار و بارییەوە گڕ دەگرێت، پووش و پەڵاش زوو دەبنە زەخیرەی ئاگرەکە و زوو ئاگر دەگرن و دادەمرکێنەوە، بەڵام درەختەکان و کۆلکە دارەکان بە تایبەتیی بنکی درەختەکان کە لە هەولێرێ پێی دەوترێت: کونەقورم، زۆر درەنگ ئاگرەکەیان دەکوژێتەوە، وەکوو باوک مردوو لە خوێنی باوکی خۆش نابێت یان شەڕ بە کۆنە قینان دەکرێت یان کۆنە عەگیدێکی دونیادیدە و...تاد، لە کوردەوارییدا بۆ هەند وەرگرتنی بابەتێک و بەکەم سەیر نەکردنی وتراوە: ئاگر لە کونەقورم خەلاس نابێت.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 41 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!