ناونیشانی پەرتووک: ئەلێکسەندەر ئەرۆنسۆن (کاک ئەسکەندەر) لە کەمپی نازییەکانەوە بۆ بەرپەتی سێدارەی بەعسییەکان؛ پەرستارێکی هۆڵەندی یان سیخوڕێکی ئیسرائیلی لە کوردستان.
ناوی نووسەر: #یاسین سەردەشتی#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: دیجیتاڵ
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: یەکەم
پێشەکی نووسەر: ئەم بەرهەمەی بەردەست، هەوڵێکە بۆ دەرخستنی لاپەڕەیەکی ون لە مێژووی باشووری کوردستاندا لە سەروبەندی پەیماننامەی جەزایر و هەرەسهێنانی جووڵانەوەی چەکدارانانەی کوردستان بەڕابەرایەتی #مەلا مستەفا بارزانی# . هەوڵێکە بۆ پەردەلادان لە چارەنووسی پەرستارێکی جوولەکەی هۆڵەندی بەناوی ئەلێکسەندەر ئەرۆنسۆن، کە لە ئەیلولی 1974دا، بۆ کاری فریاگوزاریی و پێشکەشکردنی هاوکاریی پزیشکی بە پەنابەرانی کورد هاتبووە چیاکانی کوردستان و ناوچەی حاجی هۆمەران، ئەوەی کە لە دوای هەرەسی جووڵانەوەی کوردستان، کەوتە دەست سوپای بەعسییەکان و پاش شەش مانگ و نیو لە بەغدا، لەلایەن دادگای سەورەوە بەتۆمەتی سیخوڕیی بۆ ئیسرائیل و ڕاوێژکاریی بۆ مستەفا بارزانی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا و لە دواڕۆژەکانی ساڵی 1975دا، سزاکەی بەسەردا جێبەجێکرا و لە سەرەتای بەهاری 1976دا، تەرمەکەی ڕەوانەی ئەمستەردام کرایەوە.
سەرچاوە بنەڕەتییەکانی ئەم کارە مێژووییە، جگە لە ڕۆژنامە ئەرشیفییە هۆڵەندی و ئەمریکی و ئوسترالییەکان، ئەو زانیاریی و وێنە ونامانەشن کە کوڕەکەی ئەرۆنسن سەبارەت بە باوکی لە تۆڕی ئەنتەرنیێتدا بڵاویکردوونەتەوە و هەروەها ئەو پەرتووکەشە کە ئالان مێندێڵسۆن و جوان میکڵسۆن بە ئینگلیزیی سەبارەت بە ئەرۆنسۆن لە ساڵی 1992دا، بڵاویانکردووەتەوە. شایەنی باسە، ئەم کارە یەکەمین هەوڵە بە زمانی کوردیی لەسەر ئەرۆنسۆن و چارەنووسی لە کوردستان، هەر بۆیە دڵنیام کە گرنگیی خۆی دەبێت و هیوادارم ئەوانەشی ئەو کاتە لەنێو جووڵانەوەی کوردستان چالاک بوون و ماون، هەرچییەکیان لەیادە سەبارەت بەم جووە پەرستارە هۆڵەندییە قوربانییە لە تۆڕی ئەنتەرنیێتدا لەبیرکراوە، بە هەر شێوەیەک دەتوانن، بیخەنە بەردەستی خوێنەران، بۆ ئەوەی ڕووە نادیارەکانی ئەم کەسایەتییە و دوارۆژەکانی ژیانی لەنێو کورددا ئاشکرابێت.
[1]
Lesen Sie das Buch: ئەلێکسەندەر ئەرۆنسۆن (کاک ئەسکەندەر) لە کەمپی نازییەکانەوە بۆ بەرپەتی سێدارەی بەعسییەکان
Gesamt Download
40 Wir bitten alle Autoren, Übersetzer und Verleger sich mit uns in Verbindung zu setzen, falls Ihre Bücher nicht in Ihrem Einvernehmen heruntergeladen wurden.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 199 mal angesehen