بەرت سۆبەیە و پشتت دیوارە
لە سنووری شارەدێی #تەقتەق# لە گوندی #ئیلنجاغی گەورە#، (مامز حەمە عەلی حاجی عەلی) شووی کردبوو بەپێاوێک ناوی (تەها)بوو، کە خەڵکی گوندی #تاڵەبانی گەورە# بوو، ئەو پلکە مامزە، پووری باوکم (عومەری فەتحوڵڵا کاوێس) بوو، کە خوشکی (عەیشێ حەمە عەلی حاجی عەلی)ی دایکی بوو، لە هەشتاکانی سەدەی بیستەمدا، ناوە ناوە شەوانی زستان بەمیوانی دەهاتە لەلای باوکم کە خوشکەزای بوو دەمایەوە و ئێمەش منداڵی سەرتکەوپورتکە بووین لەدەوری کۆدەبووینەوە و گوێمان لە چیرۆک و قسەخۆشەکانی دەگرت، لەبەر ئەوەی کوڕیژکە بووین ناوە ناوە قسەی گەورەمان دەکرد، ئەویش سەیرێکی دەکردین و دەیوت: بەرت سۆبەیە و پشتت دیوارە، لە وەرزی زستانی سارد هەر کەسێک سۆپای هەبێت و خانوچکۆکەیەکی هەبێت و لە سنووری چوار دیوارۆچکەی خۆیدا بێت و بارانی لێ نەدات ئەوە پاشایە و گەرمی دەبێتەوە و قسەی گەورەگەورە دەکات، بەڵام کە دەچییە دەرەوە دونیا بەستویەتی و سارد و سۆڵەیە و باران و لێزمەیە، سەرمابردەڵە و ڕەقت دەکاتەوە بۆیە نەک هەر قسەت گەورە نابێت بەڵکوو کڵۆل و دەستەپاچە دەبیت، بۆ ئەو کەسانەی لە شەوانی زستاندا لەبەر ئاگردان و ساباتی خانوویەکدان لە شوێنی حەوانەی خۆیانەوە قسەی گەورە و هەڕەشە و گوڕەشەی دەکەن، بەتەوسەوە پێیان دەوترێت: بەرت سۆبەیە و پشتت دیوارە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!