شەوڕاوێ
شەوڕاو: لە ماوەی شەواندا ڕاوی ئاژەڵان و باڵندان بکرێت، سوێسکە ئەو باڵندەیەی لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# و وراتی #کۆیە# لەگەڵ بارانی پەڵە بەدواوە گەنج و شوانەکانی گوندی کە شارەزای ئاقار و هەرد و زوورگ و ناوشاخان و پاوانان بوون، لە شەوی تاریک و نوتەکدا بەپەلار و فانۆس و لایت و تۆڕەوە دەچوونە ڕاوی سوێسکە، سوێسکەکان لە کەند و شیوان و سۆرکان و بن گەڕی شاخان بەڕە و دەنیشتن، ئەوانیش ڕووناکییان لە چاوەکانیان دەدا، بەهۆی تۆڕ و پەلار سوێسکەکانیان دەگرات و دەیانخستە نێو تورەگەیەکەوە، بۆ ڕاوێ لە فۆلکلۆری کوردەوارییدا لە #ئیلنجاغی گەورە# وتراوە: هەڕاوە ڕاوە یەکی زەردی قەد باریک لە نواران پاری داوە، درم نەهات لە خەوی کەم ڕاوم لەسەر گێڕاوە.
لە کوردەوارییدا ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ ژوانی شەوان و شەوڕاکشانێ لەنێوان ئەوینداران و حەزحەزۆکی کوڕ و کیژان بەگاڵتەوە گەپەوە وتراوە: شەو ڕاو. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 0 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!