بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ یارییەکانی قۆناغی کۆتایی خولەکانی پێشکەوتووان و لاوانی یانەکانی ئێراق و لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەی پێشمەرگە و ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە #06-06-2024# بە یارییەکی دۆستانەی ئامادەکاری هەردوو تیمی پێشکەوتوان و لاوانی یانەی پێشمەرگە بەیەک گەیشتن.
یارییەکە بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد# جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە و #وسام محەمەد بازگ# سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بەڕێوەچوو تێیدا و هەردوو تیم لەژێر ڕێنوێنیەکانی ڕاهێنەرانیان پلانی یاریان بۆ قۆناغی کۆتایی خولەکانیان جێبەجێ کرد.
سەبارەت بەو ئامادەکاریانەیان و ئەنجام دانی ئەو یاریە دۆستانەیان وسام محەمەد بازگ سەرپەرشتیاری تیمەکانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە وتی، دوای ئەوەی هەردوو تیمی پێشکەوتوان و لاوانمان توانیان لە قۆناغی یەکەم و دووەمی یارییەکانی خولی ئێراق ئاستێکی بەرز پیشان بدەن و سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین مسۆگەر کرد لە ئێستادا 2024 تیمەکانمان بە شێوەیەکی چڕ لە ئامادەکاریدان و دەمانەوێت بە ئاستێکی بەرز لە قۆناغی کۆتایی دا ببینرێین.
وسام ئاماژەی بەوەشکرد کە تیمەکانیان ئامادەن و هیوادارن لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولەکانی پێشکەوتوان و لاواندا ئەنجامی کاریگەر و بەرچاو بەدەست بهێنن و لەم وەرزەدا بە خولی پیشەگەران شادبنەوە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 29 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!