=KTML_Bold=هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ڕۆژی چارشەمبا سۆر لە خوشک و برایانی ئێزدی دەکات و ڕایدەگەیەنێت: ئێزدییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی ناوچەکەن و قوربانییەکانی زۆریان لەپێناو پاراستنی شوناس و کوردایەتی خۆیان داوە و بەردەوامن لەقوربانیدان.=KTML_End=
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکە:=KTML_End=
خوشک و برایانی ئێزدی
چارشەمبا سۆر پیرۆزبیت
بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی ئێزدی و جەژنی (چارشەمبا سۆر) ، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەم و لە دڵەوە هیوادارم ئەم جەژنە و تەواوی جەژنەکانی تر لەخۆشی و کامەرانیدا بەڕێبکەن.
ئێزدییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی ناوچەکەن و قوربانییەکانی زۆریان لەپێناو پاراستنی شوناس و کوردایەتی خۆیان داوە و بەردەوامن لەقوربانیدان، نەهامەتییە یەک لەدوای یەکەکانیش ڕۆڵە قارەمانەکانی ئێزدییەکانی ساردنەکردۆتەوە لە کۆڕی خەبات و تێکۆشان.
نیگەرانم لەوەی تاوەکو ئێستا هەوڵەکان بۆ قەرەبووکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان، هەنگاوی جددی بۆ نەنراوە و تائێستاش بەدەست نەبوونی خزمەتگوزاری و ئاوەدان نەکردنەوەی ناوچەکانیان دەناڵێنن.
هیواخوازم سەری ساڵی ئێزدی، جەژنێک بێت بۆ دووبارە قەرەبووکردنەوەی جددی ئێزدییەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە و پڕ کامەرانی بۆ تەواوی ئەو پێکهاتە ڕەسەنەی گەلەکەمان.
هەر شاد و سەرکەوتبوون و هەم ڕۆژ لەجەژندا بن. [1]
#هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد#
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ک
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=