#بافڵ تاڵەبانی# پیرۆزبایی جەژنی چوار شەممەی سور لە ئێزدییەکان دەکات و لە پەیامێکیدا دەلێت: هەموولایەک مامەڵەیەکی بەرپرسانە لەگەڵ ئەو پێکهاتە ڕەسەنەی کوردستاندا بکەن و لەپێناو بەرژەوەندی حزبی و سیاسیدا یاری بە ژیان و چارەنووسیانەوە نەکرێت.
دەقی پەیامەکە...
جەژنی سەری ساڵی ئێزدی (چارشەمبا سۆر) ، لە خوشک و برایانی ئێزدی پیرۆزبێت و هیوادارم ئەم جەژنە لە دڵخۆشی و کامەرانیدا بەڕێبکەن.
ئێزدییەکان لە ڕابردوودا ڕووبەڕووی توندوتیژی و نەهامەتی زۆر بوونەتەوە و قوربانیی زۆریان داوە، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا #19-04-2023# هەوڵەکان بۆ قەرەبووکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی زێدی ڕەسەنی خۆیان، تەنیا لە چوارچێوەی دروشمدا ماوەتەوە و هەنگاوی جدی لەوبارەیەوە نەنراوە.
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پاڵپشتی بەردەوامی ئێزدییەکان بووە، پشتیوانیی هەموو هەنگاوێکیش دەکات بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر و پاراستنی ژیانی ئێزدیان تاوەکو جارێکیتر ڕووبەڕووی هیچ مەترسییەک نەبنەوە. هەروەها پێویستە هەموولایەک مامەڵەیەکی بەرپرسانە لەگەڵ ئەو پێکهاتە ڕەسەنەی کوردستاندا بکەن و لەپێناو بەرژەوەندی حزبی و سیاسیدا یاری بە ژیان و چارەنووسیانەوە نەکرێت. [1]
بافڵ تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=