خەڵکی شاری سنەیە تا ئێستا بە دەیان فیلم و بەرهەمی سینەمایی لە چەندین فیستیڤاڵی پڕبایەخی نێونەتەوەیی و ناوخۆیی فیلمدا بەشداری کردووە و فیلمەکانی لەم فیستیڤاڵانەدا نمایش کراون و چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە.
حەمید قەوامی لە ماوەی چالاکییەکانی لە بواری دەرهێنەریدا زیاتر لە 15 کورتە فیلم و فیلمی نیوەبڵندی دیکۆمێنتی و درامی و چیرۆکی ساز کردووە و کاری وێنەگرتنی زیاتر لە 160 فیلمی سینەمایی، نیوەبڵند و کورتیی لە هەگبە و کارنامەی کاری خۆیدا هەیە.
جگە لە دەرهێنەرە هەرە دیار و بەرجەستەکانی ئێرانی لە گەڵ چەندین دەرهێنەریش لە وڵاتانی ئەمەریکا، کۆریا، فەرەنسا، تورکیا و عێراق وەکوو وێنەگری سینەما هاوکاریی کردووە و هەمیش ئەزموونی یاریدەدەریی دەرهێنانی لە گەڵ زۆربەی سینەماکارانی کورد لەوانە بەهمەن قوبادی و هونەر سەلیم کاری کردووە.