ساڵی 1952 لە شارۆچکەی #ئاغجەلەر# لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی هەر لە ئاغجەلەر تەواوکردووە و لەساڵی 1977 خانەی مامۆستایانی لە#سلێمانی# تەواوکردووە. پاشان پێوەندییکردووە بە (#کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#) ەوە، دوای ماوەیەکی کەم بووەتە لێپرسراوی ڕێکخستنەکانی ناو ئاغجەلەر. چەند جارێک زیندانی کراوە. دوای ئازادبوونی٬ ساڵی 1981 دەبێتە پێشمەرگە لەهەرێمی (2)ی #کەرکووک#ی ئەوسا، بەزوویی پلەکانی پێشمەرگایەتی دەبڕێت و دەبێتە فەرماندەی کەرت. دواجار لەرۆژی #02-10-1982# لەشەڕێکی دەستەویەخەدا لەگوندی #چەرمەگا# لەگەڵ دوو پێشمەرگەی دیکەدا دەچنە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە کە ئەوانیش : مەلا عەبدولرەحمان و شەماڵ سلێمانی بوون.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 10,868 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!