لە 1 تەموزی 1970 لە گەرِەکی ئیمام قاسمی شاری کەرکووک لەدایکبووە، هەر لە کەرکووک خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی تەواو دەکات و لە پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایان لە بەشی زمانی ئینگلیزی بەردەوامی بە خوێندن دەدات و دەبێتە مامۆستای زمانی ئینگلیزی، لە ساڵی 1993وە لە وڵاتی هۆڵەندا ژیان بەسەر دەبات، ساڵی 1996 لە شاری لیواردن بەشی مێژوو هەڵدەبژێرێت لە پەیمانگای مامۆستایان درێژە بە خوێندن دەدات و برِوانامەی ئەو پایمانگایە دەبێتە بناغەیەکی پتەو و پێویست بۆ زانکۆ، ساڵی 1998 لە زانکۆی ڕەدباودی شاری نایمێیخن کۆلێژی وێژە وەردەگیرێ و لەبەشی زمانەوانی و ڕۆژهەڵاتناسیدا بەردەوامی بە خوێندن دەدات و تا برِوانامەی دکتۆرا بە پلەی زۆر باش لەو زانکۆیە ناودارە بەدەست دەهێنێ.
توێژیننامەی دکتۆراکەی بە ناوی "خەباتی سەربەخۆیی کورد لە سەدەی نۆزدەدا"، کە بەسەرەپەرشتی مامۆستایانی زانکۆ دکتۆر ڕووڵ مایەر و پرۆفێسۆر دکتۆر هاراڵد مۆتسکی لە ڕێکەوتی 01-10-2007 دوای چەندین گۆرِانکاریەک بە پلەی هەشت لە دەیا پەسەند کراو لە کۆتایی ساڵی 2008 لە لایەن هەمان زانکۆ دا برِوانامەی دکتۆرای پێبەخشرا.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 3,684 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!