لە ئاغجەلەر لەخێزانێکی کوردپەروەر لەدایکبووە، ەمنداڵی لەسۆزی دایکی بێبەشدەبێ و دایکی کۆچی دوایی دەکات، بەلام نەنکی دەیگرێتە ئامێزی گەرمی خۆی و نازی دەکێشێ، کاتێکیش گەورە دەبێت دەچێتە بەر خوێندن و خوێندکارێکی زیرەک و وریا دەردەچێت، تا تەواوکردنی پۆلی چواری ئامادەیی، لەپۆلی دووی ناوەندی پەیوەندیدەکات بەڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوەو ئەندامێکی چالاک قارەمان دەردەچێت و هەموو ئەوکارانەی بۆی دادەنرا لەلایەم شۆڕشەوە زۆر ئازایانە جێبەجێدەکردن، ئەو ڕۆڵە جەربەزەیە زۆربەی نوسین و هەڵواسینی بلاوکراوەکانی شۆڕشی، لەئاغجەلەر ئەنجامداوە بەرەو نەمری دواجار دەست لەخوێندن هەڵدەگرێ و پەیوەندیدەکات بەهێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە لەساڵی 1981 لەهەرێمی دووی #کەرکووک#ی ئەوسای (ی.ن.ک) لای شەهیدی فەرماندە مامۆستا ڕەفیق ئاغجەلەری، شەهید بەشێوەی شار پێشمەرگەیەکی قارەمان و خۆشەویستی ناو هەڤاڵە پێشمەرگەکانی دەبێت، بەلام مەخابن تەمەنی کەم دەبێت و لە #02-02-1982# لەشەڕێکی ئازایانەدا لەشاخی سێدارەی گوندی کانی بۆگەنەی سەر بەشارەدێی ئاغجەلەر شەهید دەکرێت دەچێتە کاروانی شەهیدانەوە.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 8,055 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!