ناسراو بە هەڤاڵ (جومعە)ساڵی 1951 لە شاری (#ئەلعەزیز#)ی باکوری کوردستان لە دایک بوە،یەکێکە لە 6 دامەزرێنەری #پەکەکە# کە تائێستا لە ژیاندا ماوە،ئیستا جێگری سەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستانە،تا ساڵی 1995 فەرماندەی گشتی باڵی سەربازی ئەو پارتە بووە،جەمیل بایک لە ژیانی سیاسی خۆیدا کەسێکی لێهاتوو بووە هەر لەبەر ئەو لێهاتوویەی عەبدوڵڵا ئۆجالان سەرۆکی پەکەکە ئەڵێت جەمیل بایک سەرۆکی منە،لەدوای ساڵی 2002 لەناو ئەو پارتەدا چەند کەسێکی کەم وەک (عوسمان ئۆجالان)فەرهاد و (نیزامەدین تاش)بۆتان و (کانی یەلماز)،.....کە خۆیان بە گروپی نوێخواز و ڕیفۆرمخواز دەناساند بەڵام لە ژێرەوە پەیوەندییان لەگەڵ ئەمریکا هەبوو ویستیان چەند گۆڕانکاری بنچینەیی لەناو پەکەکە دا دروست بکەن کە هەڕەشەیەکی جددی بوو بۆ مانەوەو نەمانەوەی پارتەکە وەک پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری لە نێوان گەریلا کەمئەندامەکاندا و سازکردنی سوپایەک کە تەمەنیان لە نێوان 16 بۆ 24 ساڵدا بێت بەڵام جەمیل بایک لە دژی ئەم پیلانگێڕیە وەستایەوەو هەمویانی لە پ ک ک وەدەرنا،جومعە تۆمەتبار ئەکرێت بە کوشتنی 18 گەریلای برینداری پکک بەڵام لەکتێبەکەی خۆیدا بە ناوی(مێژوویەک لە ئاگر)هەمو ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە و زۆر ڕاستگۆیانە داندەنێت بەکوشتنی هەرکەسێکدا کە ژێر بەژێر دەستی هەبووە لەگەڵ دەوڵەتی تورک.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 20,295 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!