ساڵی 1959 لە گەرِەکی دارۆغایی شاری سلێمانی لە دایک بووە و ژیانی منداڵی و مێرمنداڵی تاکو خوێندنی ناوەندی هەر لەوێ بەسەر بردووە. لە تەمەنی 16 ساڵی بەدواوە، دوای ڕِەوی یەکەمی بەکۆمەڵی باشووری کوردستان بۆ وڵاتی ئێران، تاراوگەی یەکەمی ئەو دەست پێدەکات و ڕوو دەکاتە وڵاتی ئێران، لەوێشەوە بۆ ئەڵمانیا. دوای تەواوکردنی خوێندن، چۆتە خولی خۆنواندنی شانۆیی و لەگەڵ گرووپێکی شانۆیی ئەڵمانیا کاری نواندنی کردووە. ماوەی 10 ساڵە ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتییە لە دەزگای ڕاوێژکاری پەنابەران و مرۆڤە بیانییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 8,747 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!