لە1964 لەدایکبووە. لەگەڵ کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان کاری ڕێکخراوەیی دەستپێکرد. لە1984 بەهۆی بەشدارینەکردنی لەجەیش شەعبی لەزانکۆی سەڵاحەدین لەهەولێر لەبەشی پزیشکی فەسڵ دەکرێ. لە1986 پێوەندیی دەکات بەرەوتی کۆمۆنیستەوە. لە1987دا لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی تردا لەوانە نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد، عەبدوڵڵا سڵێمان (مەشخەڵ)، ئەنوەری ڕەشید عەوڵا، حەلقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست دادەمەزرێنن، 12 ژمارە لەگۆڤاری ڕابەر بڵاودەکەنەوە. لە1991 لەکاتی هەڵسانە جەماوەرییەکەدا، بەرپرسی بنکەی ڕەوتی کۆمۆنیست دەبێت لەهەولێرو ڕانیە. لە1993 ئەندامی دامەزرێنەری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق دەبێت. لە1993دا کۆمەڵەی ئەدەب وهونەری نینا دادەمەزرێنن و ئەو سەرنووسەری 5 ژمارەی گۆڤاری نینا دەبێت. لە1994دا کۆمەڵەی هونەری شەبەنگ دادەمەزرێنن وسکرتێری کۆمەڵەی هونەریی شەبەنگ دەبێت. لە1998 لەسویسرایە لە2008ەوە بەرپرسی کۆمیتەی سویسرای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق وبەرپرسی ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقییە.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 5,761 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!