ناو: خالید
نازناو: خالید بەگ جبری
ناوی باوک: جبری
ساڵی لەدایکبوون: 1882
ڕۆژی کۆچی دوایی: #14-04-1925#
شوێنی لەدایکبوون: موش
شوێنی کۆچی دوایی: بەدلیس
$ژیاننامە$
دامەزرێنەر و سەرۆکی (ڕێکخراوی ئازادی) بوو.
لە ساڵی 1882 لە شاری گیمگیما-موش لەدایکبووە. لە عەشیرەتی مەلا سوورەیە.
لە قوتابخانە سەربازییەکانی عوسمانی خوێندوویەتی و تا پلەی کۆلۆنیل خزمەتی کردووە. ئەو و #شێخ سەعیدی پیران# ئامۆزای یەکن.
ماوەیەک لە فەلەستین کاری کردووە. لە جەنگی جیهانی یەکەمدا لە خینووس و ئاگری دژی ڕووسەکان شەڕی کردووە. دوای جینۆسایدی ئەرمەنەکان پەیوەندی بە ڕێکخراوە کوردییەکانەوە کرد. لە ساڵی 1920 لە شاری ئەرزەرۆم دەستی بە کاری قەشەیی کردووە.
لە ساڵی 1921 (ڕێکخراوی ئازادی)ی دامەزراند. زۆرێک لە شێخ و شازادەی و کەسایەتی کورد لەم ڕێکخراوەدا بەشدارییان کردبوو. بە تایبەتیی سەرۆکی شارەوانی بەدلیس ئۆسیڤ زیا ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە ڕێکخستنی جەماوەریدا. شەهید خالید بەگ هەم وەک سەرکردە سیاسی و هەم وەک سەرکردەی سەربازی پێناسە دەکرێت.
لە 14-04-1925 لەگەڵ ئۆسیڤ زیا و چوار هاوڕێی دیکە لە بەدلیس بە یەکەوە گوللەباران دەکرێن.
تا کۆتایی تەمەنی بۆ کوردستانی سەربەخۆ کاری کردووە و لەگەڵ کەمالیستەکاندا هاوڕا نەبووە. بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی تورکیای ئەو سەردەمە و تۆمارە فەرمییەکان، لە بەدلیس، پێش لەگوللەبارانکردنی، وتی؛
$ (من تەنیا نیم لەگەڵتان ئێوە پشت و پەنامن)، لە ئێران، لە میزۆپۆتامیا و لە تورکیا، نەتەوەیەکی گەورەی کورد دەژی. ئەمڕۆ من لەناو دەبرێم، بەڵام باش دەزانن کە سبەی، سبەی نەوەکانمان لەناوتاندەبەن)$
[1]