لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بەڵام هەر لە گەنجییەوە و لە ساڵانی شەستەکانەوە لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بووە.
یەکێکە لەو مەلا دەگمەنانەی کوردستان، کە هاوشانی نووسین لە بواری زانستە ئیسلامییەکاندا بوارەکانی تری وەرگێڕان و ڕۆمان و فەرهەنگ و کەلەپوور و فەرامۆش نەکردووە، ئەو لە ساڵانی هەشتاکاندا ڕۆمانی (بێسەرپەرشتان و بێنەوایان) ی لە فارسییەوە بۆ سەرزمانی کوردیی وەرگێڕاوە، کە تائێستاش کاریگەری (بێژەن) لە هەست و نەستی خوێنەرەکانیدا ماوەتەوە، ناوبراو دۆستێکی نزیکی دکتۆر قاسملوو سەرانی تری حزبی دیموکرات بووە. کاتەکانی ژیانی تەرخانکردووە بۆ خوێندنەوە و نووسین.[1]
پاش ساڵانێک ڕۆیشتنی بۆ هەندەران ئێستا گەڕاوەتەوە و لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 9,219 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!