کوڕی حەمەساڵەخانی ڕوخزادی و کچەزایی مەرحوومی ئایەتووڵڵا مەردووخ
ساڵی کۆمار واتە ساڵی 1324 هەتاوی لە گوندی (خاڵەوازە)ی بناری چیای چل چەمە لە ناوچەی خوڕخوڕەی سەقز لەدایک بوە خوێندنی سەرەتایی وناوەندی لە شارەکانی سەقزو سنە تەواو کردوە و دیپلۆمیشی لە دەبیرستانی (دارولفنوونی) تاران تەواو کردوە لە ساڵی 1342 هەتاوی یەوە بوەتە مامۆستای قوتابخانە لە شاری سنە کە هاوکات لەگەڵ ئەوەیشدا خوێندنی زانکۆی هەتا پلەی دوکتورای ئەدەبیات درێژە پێ داوه.
مامۆستا ڕوخزادی لە بواری جۆراوجۆری ئەدەب وهونەردا زیاتر لە 40 ساڵی ڕەبەق سەرقاڵی خزمەت کردن ومامۆستایەتی وهەروەها پێش کەش کردنی دەیان بەرهەمی بە پێزی زانستی وفەرهەنگی وهونەری بە شێوەی کتێب، وتار، لێکۆڵینەوە وتوو وێژ، کۆکردنەوەی بابەتە فولکلۆریەکان وزمانناسی ئاواناسی... کە بەشێکیان ئەمانەن:
کتێبەکان
1- نەوای شێعری فارسی (قافیەورەدیف)
2- ئاواشناسی و دەستوورزمانی کوردی)
3- ئەمسال وحوکم کوردی (گوارەی کوردی)
4- بەراوەرکردنی ئاوایی دەستوورزمانی کوردی وفارسی)
5- بەراوەردکردنی ئاوایی وشەکانی زمانی کوردی لە گەڵ زمانی فارسی معیاروپەهلەوی)
6- فێرکاری زمانی کوردی سۆرانی.
7- ڕێزمانی کوردی سۆرانی.
8- دەستوور زمانی فارسی.
9- سە ناعات ئەدەبی و نیازەکانی وتە لە ئەدبی فارسی دا.
وتارو بێژەری
1- سوەری خەیاڵ لە شێعری مەولەوی،... کونگرەی یادی مەولەوی سەقز 1371
2- شێعری "بێسارانی" لە ڕوانگەی مەکتەبە ئەدەبی یەکانەوە.... هەمایش بێسارانی، مەریوان 1375
3- تاو توێ کردنی سەبک ناسینی شێعری "ناری" هەمایش ناری مەریوان 1376
4- ڕەوشگەلی ناسینی بابەتە فەرهەنگیەکان لە سێهەمین هەمایش کوردستان ناسیدا زانکۆی سنە 1377.
5- تەعەهود لە وەرگێڕاندا هەمایشی محەمەد قازی زانکۆی کوردستان سنە 1377.
6- مراودات فەرهەنگی و شوێنەوارەکانی لەسەر فەرهەنگی گشتی خەڵکدا هەمایش ئاڵوگۆڕی فەرهەنگی زانکۆی کوردستان سنە 1378.
7- شێعری تەربیەتی سۆفی یە لە ئەدەبی فارسی دا گوفاری ئەدەبی (گلچراخ)ژمارە 21 تاران 1378.
8- زمان ناسینی ئێرانی لە یەکەمین کۆبوونەوە لێکۆڵینەوەیی زمانی فارسی دا زانکۆی تەربیەتی مودەرس تاران 1380
9- پێگەی شێعری عیرفانی مەولەوی کونگرەی مەولەوی... سلێمانی 1380
10- سەبک ناسینی شێعری "قانع"... کونگرەی قانع ناسی مەریوان 1380
11- لێکۆڵینەوەی زمان ناسی لە تەبینی هووی یەتی زمانی کوردی یەکەمین کونگرەی نێونەتەوەیی بونیادی ئێران ناسی، تاران 1381.
12- دەوری میراسی فەرهەنگی گەلانی ئێران لە پەرەپێدانی تەمەدون ئێرانی... زانکۆی ڕازی کرماشان 1381.
13- چۆنیەتی فێرکردن وتەدریسی زمانی کوردی... یەکەمین کونگرەی ئەنسیتۆی کورد، تاران 1381.
14- زەمایروپێگەی شێوەی زەمیرەکانی پێوەندو زاسینەکان لە زمانی کوردی دا تاران 1382.
15- پێگەی زمانی کوردی لە زنجیرە زمانەکانی ئێرانی دا... کونگرەی نێونەتەوەیی زمان وئەدەبیاتی کوردی دیاربەکر، تورکیە، 1383.
16- نالی و شێوازی هونەری لە شێعری خۆیدا... کونگرەی نالی سلێمانی 1385.
بێجگە لە مانە دەیان وتارو نووسراوەی دیکەی نووسیوەو لەکۆڕوکۆبوونەوەکاندا وتەبێژی کردوە کە هەر هەموویان بەڵگەی ئەوەن کە دوکتور ڕوخزادی ئەویندارێکی ڕاستەقینەی فەرهەنگ وهونەرو ئەدەبیاتی گەلەکەی بوو هەربۆیە بەردەوام هەوڵی ئەوەی بوو لێکۆڵینەوەو توێژینەوەی زانستیانەی ببێت لەسەر هەموو ئەوبابەتانەی ڕەسەنایەوتی گەلەکەمان ئەسەلمێنن و هەروەها زانست وزانیاری پێ گەشاوەتر دەبێت.
بەداخەوە ئەم دڵە خەمخۆرەی سەقزوکوردستان لە ڕێکەوتی 27/2/86 هەتاوی بەتەمەنێکی پڕخێروبەرەکەتی 62 ساڵەییەوە کۆچی دوایی کرد.