نادر کەریم (نادر نادرۆڤ) ئەکادیمیکار و پڕۆفیسۆر، یەکێکە لە زاناکانی پترۆ-کیمیایی لەسەر ئاستی جیهان. ئەندامی کۆمەڵەی گەلانی کازاخستانە.
لە ساڵی 1993 بووەتە ئەندامی هەمیشەیی ئەکادیمیای زانایانی نەتەوەیی کازاخستان. نادرۆڤ، کە خاوەنی چەندین خەڵاتی ناوخۆیی و جیهانییە، لەلایەن حکومەتی فەرەنساوە نازناوی مارشاڵی زانستی پێ بەخشراوە. نادرۆڤ تاوەکوو ئێستا نزیکەی 950 وتاری زانستی نووسیوە. خاوەن 250 داهێنانی زانستییە، 35 پەرتووکی بڵاوکردووەتەوە و لە ساڵی 1996ەوە سەرنووسەری گۆڤاری (پترۆڵ و گاز) بووە. نادرۆڤ ڕۆژی #24-08-2021# کۆچی دوایی کرد. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 107,922 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!