ساڵ و شوێنی لەدایک بوون/ 1956 میرزا ڕۆستەم، ڕانیە
بڕوانامە/ بەکالۆریۆس لە کشتوکاڵ
پسپۆڕی/ نووسەر و سیاسەتمەدار
بڵاوکراوە و نووسین/ پەرتووکی ئافرەت و ژانی لە دایک بوونێکی نوێ_1979
هەروەها چەندین نامیلکەی ئەدەبی و سیاسی نووسیووە، سەرەڕای کۆمەڵە هۆنراوەیەک
چالاکی/ لە ساڵی 1976 ەوە ئەندامی کۆمەڵەیە و لە ساڵی 1979 وە تا ڕاپەڕین پێشمەرگە بووە، ئەندامی ناوەندی ڕۆشنبیری کۆمەڵە و دواتریش ئەندامی دەزگای ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکێتی بووە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نووسەرانی کوردستان بووە.
کاندیدی لیسی گۆڕان لە شاری سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێراق لە 2010دا.
[1]
لە ساڵی 1972 یەکەم نووسینی لە ڕۆژنامەی برایەتی دا بڵاوکراوەتەوە. 1975 یەکەم هۆنراوەی لە گۆڤاری بەیان دا بڵاوکراوەتەوە. 1976 پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانەوە کردووە و لە 1979 شدا، دوای تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ، بووە بە پێشمەرگە. لەنێوان 1975 بۆ 1979 بەشداری چەندین کۆڕی هۆنراوە و چالاکیی ئەدەبی کردووە، کە دیارترینیان فیستیڤاڵی دووەمی هۆنراوەی کوردی بوو کە لە 1979 لە سلێمانی بەڕێوەچوو. ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری
(یەکێتیی نووسەرانی کوردستان )و گۆڤاری ( نووسەری کوردستان) بووە، لە هەمان کاتیشدا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیێتییەکە و گۆڤارەکەش بووە. لە کۆتایی ساڵی 1990 دا چووەتە بەریتانیا و تا سەرەتای 2010 لەوێ ژیاوە. لە2010 وە لە کوردستان دەژی و و نیشتەجێی شاری #سلێمانی# یە.
[2]