- ڕاپەڕینی جووتکارانی ناوچەی بۆکان، لە دژی دەرەبەگەکان.
- ڕوودانی لەیەکدابرانێک لە نێو پارتی دیموکراتی کورد لە باشووری کوردستاندا، کە بووە دوو بەشەوە و یەکێکیان باڵی نێوەند بەسەرۆکایەتیی ئیبراهیم ئەحمەد و ئەوی تریان بەرەی پێشکەوتوو بەسەرۆکایەتیی هەمزە عەبدوڵڵا.
- پارتی کۆمۆنیستی ئێڕاقی - حشع، لەسەر زمانی هاوڕێ باسم - بەهادین نورییەوە ڕایگەیاند کە کورد نەتەوەیە.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکێک لەسەر ئەتنۆگرافیا و فۆلکلۆری کوردی و لێکۆڵینەوە لێیان لەلایەن ئەمینی ئەڤداڵەوە، لە یەریڤان.
- پیادەکردنی هەڵبژاردنی پەڕڵەمان لە ئێران، کە نوێنەری شاری مەهاباد سادق وەزیری بە زۆرینەی دەنگ هەڵبژێردرا، ئەمە وای لە ڕژێمی تاران کرد کە نوێنەرێکی خۆی لە تارانەوە بۆ شاری مەهاباد بهێنێت.
- فەوزی سائیب، بووە قایمقامی ڕانیە.
- کۆچی دوایی هیجری دەدەی کاکەیی.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان موفتی پێنجوێنی لە شاری سلێمانی.
- ژمارەی خوێندکارانی کچ لە شاری هەولێر و دەوروبەری گەیشتە 759 کچ، بەڵام لە شاری سلێمانی و دەوروبەری گەیشتە 1132 کچ.
- ژمارەی مامۆستایانی ئافرەت لە هەولێر گەیشتە 39 مامۆستا و لە سلێمانی گەیشتە 49 مامۆستای ئافرەت.
- ژمارەی ئاماری ئافرەتانی هەولێر گەیشتە 131.288 کەس، کە ژمارەی نەخوێندەوارەکانیان کە لە 5 ساڵ زێتر تەمەنیان بوو گەیشتە 107.940، بەڵام ژمارەی ئافرەتانی سلێمانی لەم ساڵەدا 124.733 ئافرەت بوون و لەمانە 1.028.816 کەسیان نەخوێندەواربوون کە لە 5 ساڵ بەرەوژوور تر بوون.
- بە پێی بۆچوونی مامۆستا عەلادین سوجادی، لەم ساڵەدا 12 ملیۆن کورد هەبووە.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان سەعید ئەحمەدی خانەقا.
- لەدایکبوونی ڕەئوف کامیل ئاکرێیی، لە شاری ئاکرێ.
- لەدایکبوونی وێنەکێش، عەبدوڵڵا ڕەسوڵ لە شاری هەولێر.
- یاریکردنی شانۆنامەی کچ و بێوەژن لە سلێمانی، کە لە نووسینی ڕەئوف یەحیا و دەرهێنانی ئەنوەر تۆڤی بوو.
- یاریکردنی شانۆنامەی بوونە خەلیفە بە خەیاڵ لەلایەن قوتابیانی دوانێوەندیی شەوی سلێمانییەوە.
- یان ساڵی 953: بۆ یەکەمجار لە مزگەوتی قەڵای هەولێردا ڕەشاد ئەفەندی وتاری ڕۆژی هەینیی بە زمانی کوردی خوێندووەتەوە.
- چوونی جەلال تاڵەبانی بۆ هەولێر بۆ خوێندن.
- لەدایکبوونی موزیکوان نازم عەلی لە شاری کەرکووک.
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری ئافرەتی ئازاد لە سلێمانی.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث