- پێکدادانی ینک و ب.ئیسلامی و کوژرانی 70 کەس.
- جیابوونەوەی دەستەی حەمەی حاجی مەحمود لە پدک، کە جارێکی تر حسک دروست بووەوە.
- بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی حشع، کە لە ئەنجامدا هەندێک لە کۆمۆنیستە کوردەکان پارتی کۆمۆنیستی کوردستانیان پێکهانی.
- هەرێمی باشووری.ک، 95 لێکۆڵەرەوەی داوەریی لە بنکەکانی پۆلیس و ئاسایش دامەزراند.
- ئەمنستی ئنتەرناسیۆنال، لەگەڵ مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانیدا کۆبووەوە، تاوەکو دەربارەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستاندا دانوستاندن بکەن.
- لیژنەی جیهانی مافی مرۆڤ، ڕاپۆرتێکی لەسەر باشووری.ک دەرکرد، کە دەلێت، لە کوردستاندا پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دیاردەیەکی بەرچاوە و خەڵکی لەسەر جیاوازیی بیروڕا و هەڵوێستی ڕامیارییان، زیندانی و ئەشکەنجە دەدرێن، یاخود بێ سەروشوێن دەکرێن.