- هێرشەکەی د.ت بۆسەر باکوور هەر بەردەوامە و ڕۆژنامەی ئەڵخەمەین داخبڵادی هۆڵەندی نووسیوویەتی کە تورک لە هێرشەکەیدا بۆسەر باکوور 102 پێشمەرگەی کوشتووە و 27 سەربازی تورکیش کوژراون، هەروەها بۆ ئاسانکردنی هێرشەکان 10 کم یش چووەتە خاکی باشووری کوردستانەوە.
- مەسعود یەڵماز سەرۆک وەزیرانی تورک ڕایگەیاند کە هێرشی سوپای تورک بۆسەر هپک چارەسەری کێشەی کورد ناکات.
- تا 15-04، کۆنگرەی شەشەمی لێکۆڵەرەوانی خۆرهەڵاتی نێوین لە عەمانی پێتەختی ئوردون بەسترا، کە د. مەحمود عوسمان - سۆرانی وەکو کوردێک بەشداریی تێدا کرد و ڕاپۆرتێکی دەربارەی کێشەی کورد و پاشەڕۆژەکەی خوێندەوە، کۆنگرەکە سەدان کەسی ئەکادیمی و کەسایەتیی ئەوروپی و ئامریکایی و عارەب و تورک و هی تر بەشدار بوون تێیدا.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 7,873 مرة