- بەشێک لە ئەندامانی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە شاری هەولێر لە باڵەخانەی پەڕڵەمانی کوردستان لەگەڵ ئەندامانی پەڕڵەمانی کوردستان کۆبوونەوە. وابڕیار بوو زۆرینەی ئەندامانی پەڕڵەمانی ئێڕاق لەم کۆبوونەوەیەدا بەشداربن بۆ گفتوگۆکردنی مادەی 58ی دەستووری کاتی ئێڕاق و بەرزکردنەوەی بودجەی کوردستان، بەڵام ژمارەیەکی کەم نەبێت لە ئەندامانی پەڕڵەمانی ئێڕاق بەشدارییان نەکرد.
- دۆزینەوەی 2 تەرم لە موسڵ کە یەکێکیان کوردە و ئەوی تریان هێشتا نەناسراوە. ئەمانە لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە سەربڕاوون.
- کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی ینک و پارتی لەگەڵ لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی کەرکووک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو زۆرتر لەو 100 هەزار کوردەی کە بێبەشن لە فۆڕمی هەڵبژاردن.
- تیرۆریستە عەرەبەکان هێرشێکیان کردە لکی 14ی پارتی لە موسڵ و بووە هۆی بریندارکردنی 3 ئەندامی پارتی و زیانی ماڵیشی لێکەوتەوە.