سەید بابەکر بەگی گەورەی کوڕی میر نەوشێروان بەگی کوڕی عەلی خان بەگی کوڕی میر ئەلقاس بەگی گەورەی کوڕی فارس بەگی کوڕی حارس بەگی زەنگنەیە و لە بنەماڵەی میرانی زەنگنەی (قەیتول)ە کە بۆ ماوەیەکی زۆر فەرمانڕەوای ناوچەی گەرمیانیان کردوە و بایتەختەکەیان گوندی قەیتول ئێستا بووە. سەید بابەکر بەگی گەورە کەسایەتیەکی ئاینی پلە بەرز بووە و لە سنووری دەسەڵاتی فەرمانڕەوایەتێکەیاندا دەیان مزگەوتی بنیاد ناوە. و حەوت کوڕی بووە بەم ناوانە (عومەر بەگ و مونزر بەگ و سەدرەدین بەگ و بەدرەدین بەگ و ئەمین بەگ و ڕەشید بەگ و عیزەدین بەگ).
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 8,812 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!