بەیبوون (بە ئینگلیزی: chamomile)، گوڵە بابونە، گیایەکە لە تیرەی تێکەڵاوەکان (Composées)، پەلەکانی سەوز و گوڵەکانی زەردن، لە مانگەکانی خاکەلێوە و بانەمەڕدا شین دەبێ و دەپشکوێ. نزیکەی 30 سم بەرز ئەبێ و 20 ڕۆژ دەژی. گیایەک کە گوڵێکی ئاسمانی و چەرموو ئەکا و بۆن خۆشە (بۆنی سێو دەدا)، ڕۆنێکی بۆن خۆشی لێ ئەگرن کە بۆ دەرمان ئەشێ، نزیکەی 20 گرام لە گوڵەکەی لە 1 لیتر ئاودا دەم ئەکەن و ئەیخۆنەوە کە بۆ زۆر نەخۆشی وەک کار نەکردنی ڕیخۆڵەکان و بۆ ئەو ژنانەی لە کاتی خۆیدا ناکەوەنە بێ نوێژییەوە زۆر بەکەڵکە. [1][2]
ملاحظة: تتطلع کورديپيديا ان تجمع کل الکلمات والعبارات الکوردية بکل لهجاتها، التعريف القواعدي لکل الکلمات، جمع الجمل المناسبة وکذلک الصورة المناسبة، نرجوا مساعدة کورديپيديا لتحقيق ذلک...
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,528 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!