رازیانە ڕووەکێکی بۆن خۆشی گەڵا پچڕاوپچڕاوی یەک و دوو ساڵەیە (هێندێک جۆریان وەک بچکن). ئەم ڕووەکە لە تیرەی "چەترییەکان" Umbelliféresنە و گوڵەکانی چەترین و ڕەندگیان زەردە و لە پۆپەی لقەکانیەوەن، بەرزیی ڕازیانە لە 1 میتر تاکوو یەک و نیو میتر هەڵدەچێ، گەڵاکانی تام و بۆنیان خۆشە و قنچکەکەیان لە نزیک لاسکی ڕووەکەکەوەیە و لە کلوو دەچن، تۆمەکەشی ورد و بە درێژی 6 تاکوو 12 میلمە و پانیەکەی لە 2 تاکوو 3 میلیمیترە و بۆنێکی خۆشیشی هەیە. پێشینە تۆمی ڕازیانەیان بۆ دەرمانی بەردی گورچیلە (وڵک) و نەخۆشی زەردەیی و زکچوون بەکاریان دەبرد. گەڵا و ڕیشووەکەشی بۆ دەرمان بەکار دەبەن. پێش ئەوەی ژن نووتفەی لە منداڵدان دا هەبێ، ئەگەر لە دوو مانگی هەوەڵدا ڕازیانە بخوا، ئەوا منداڵەکەی دەگۆڕێ، واتە ئەگەر منداڵەکەی کوڕبێ ئەوا ئەبێ بە کچ و بە پێچەوانەش. دانەی ڕازیانە زۆر چەورە و لە 2 تاکوو 6 سەددا ڕۆنە. ئەمە ڕازیانەی شیرینە Foeniculum vulgare azoricu. بە فەرانسەیی Fenouil و Fenouil officinal، Aneth و Anis douxی پێدەڵێن. ف.م. و ت.خ. و م.گ.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 14,322 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!