خۆخ، کۆخ، هەشتاڵوو، هەشتاوی، هڵو، دارێکە بە بەرزیی 4 تاکوو 5 میتر لە تیرەی "کوڵ سوورەکان" Rosacées و لە دەستەی "بادامەکان" Amygdalées ە. تۆکڵی دارقۆخ، سەوزێکی بریقەدارە و ئەو شوێنانەی کە زۆرتر ڕوویان لە خۆرەتاوە ئاماڵ سوورن، گەڵاکانی هێڵکەیی و درێژن و لێوارەکانینا مەشاڕیین و قنچکەکەیان بە درێژایی دوو سانیمیترە، گوڵەکانی دار قۆخ زوو دەم ئەکەنەوە و پێش گەڵاکانی دەپشکوون و تاک تاک بە لقەکانەوە ئەڕوێن و ڕەنگیان پەمەیی، سوور و جاروبار چەرموون، قۆخیش وەک شێڵانە وایە، تۆکڵەکەی ناسک بەڵام تۆزێ تووکنە و نێوکەکەشی چاڵو چۆڵی زۆرە، گۆشتەکەشی ڕەنگێکی ڕووناک، زەرد و یان سوورە، نێوکەکەشی دوای شکاندن مێشکەکەی(کاکڵەکەی) دەر دێنن و بۆ شیرینی دروست کردن بەکاری دێنن. ئەم میوەیە دوای ترشاندن و پاڵاوتە کردن شەرابی لێ دروست دەکرێ. گوڵ و گەڵاکەی بۆ دەرمان دەشێ. ئەم دارە لە وڵاتی چینەوە هاتووە و لە دەورانی ئەسکەندەری حاکمی ئێراندا گەیشتە ناوچەی مەدیتەرانە. ئێستاش لە ئامریکا و باشووری ئافریقا، ئاسیا و ئوسترالیاشدا دەڕوێ. دار قۆخ پێوەند (متوربە) دەدرێ بە شەفتاڵوو یان بادام و شێڵانە و هەڵووژەوە.
بە فەرانسەیی بە دارەکەی دەڵێن Pecher و بە میوەکەشی Péche دەڵێن. بە ئینگلیزیش بە دارەکەی دەڵێن Peach tree. بۆ نووسینی ئەم ڕاڤەیە کەڵکم لە ف.م. و م.گ. کەڵکم وەرگرتووە.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 5,267 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!