بەرهەمێکی تری وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوان- بەڕێوەبەرێتی هونەری سینەمای سلێمانییەو باس لەو دیاردە نەشیاوانە دەکات کە ئەمڕۆ کۆمەڵگەی کوردەواریی پێوەی دەناڵێنن کە بریتییە لەتوندوتیژیی دژی ژنانو ئەو هۆکارانەی کە دەبنە کێشەو ڕێگەخۆشکەر بۆ سەرهەڵدانی کاری توندوتیژیی دژی ژنان.
ئەم فیلمە نووسین و سیناریۆی ئاکۆ عەزیزو ئازاد باستان-ەو دەرهێنانی ئاکۆ عەزیزە، هەرەیەکە لە (رۆژان حەمە جەزا، کاوان عەزیز، حەمە عەلی سورە قەڵاتی، ڕێبواری حەمە هەورامی، عەبدولڕەحمان محەمەد، پەرۆش زمناکۆ)و چەند ئەکتەرێکی تر ڕۆڵی تێدا دەبینن، ئەو کەسانەشی کە بەکاری هونەریی بەشدارییان لەم فیلمەدا کردووە بریتین لە (کامەرانی نوری گوڵاڵە- بەڕێوەبەری بەرهەم، عەبدولڕەحمان محەمەدو سەربەست حەمە ئەمین- دیزاینەر ، بەڕێوەبەری وێنەگرتن- ئازاد باستان، وێنەگرتنی حەیدەر عومەر، فۆتۆگرافەری فیلمەکەش بنار سەردارەو دیمەنەکانی ئەم فیلمە لەسلێمانیو دەوروبەری وێنەگیراوە.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 19,352 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!