بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی عومرەکارانی ئەمساڵی هەرێم 30 هەزار کەسی تێپەڕاندوه و هەر عومرەکارێکیش پێش سەفەری سعودیە پشکنینی تەندروستی بۆ دەکرێت و کوتانی دژی نەخۆشیە گوازراوەکان بۆ دەکرێت.
مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە: ژمارەی عومرەکارانی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان 30 کەسی تێپەڕاند و لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی دەبێ هەموو عومرەکارێک پێش سەفەرکردنی بۆ سعودیە پێویستە پشکنینی تەندروستی و کوتانی دژی نەخۆشیە گوازراوەکان بۆ بکرێت و خاوەن کۆمپانیاکانی عومرە بەرپرسن لەم پرۆسەیە.
- 30-03-2014
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 5,748 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!