ناوی تەواوی کاروان محمد خانەقینیە، لەساڵی 1978 لەگەرەکی چوارباغی شاری سلێمانی لەدایک بوە،خێزانەکەی بەهۆی بەشداری لەشۆرشی ئەیلول لەشاری خانەقین ڕاماڵراون ولەشاری سلێمانی نیشتەجێ بوون، لەسەرەتای لاوێتیەوە خولیای کاری ڕۆژنامەوانی بوەو لەساڵی 1993 لەگەڵ ژمارەیەک هاورێیدا گۆڤارێ تۆناس لەسلێمانی دەردەکەن،لەساڵی 1994 لەدواناوەندی جمهوری لەشاری سلێمانی سەرپەرشتی بڵاوکراوەیەکی خوێندکاری دەکات بەناوی بانگەواز،لەساڵی 1996 کوردستان جێدەهێڵێت و لەسویسرا نیشتەجێ دەبێت،لەساڵی 2004 وە لەئەوروپا لەگەڵ مامۆستا کرێکاردا گۆڤاری دووربین دەردەکات وپاشان پێگەی دووربین دادەمەزرێنن.لەساڵی 2007 لەزانکۆی بازل لە بەشی زانستی ڕاگەیاندن وەردەگیرێت، لەساڵی 2008 لەگەڵ موخابەراتی سویسرا توشی کێشە دەبێت بەهۆی هەڵوێستەکانیەوە.لە 11-11-2008 لەلایەن موخابەراتی سویسریەوە دەرفێنرێت وماوەی 13 مانگ لەزیندان دەهێڵرێتەوە. تا ئێستا لە سویسرا لەلایەن دادوەری گشتیەوە 3 جار بەتۆمەتی یارمەتی دانی ڕێکخراوە جیهادیەکان و دامەزراندنی گروپێکی جیهادی دراوە بەدادگا. 2 جار دادگای سویسرا شکاتەکانی ڕەت کردۆتەوەو جاری سێیەم دادگایی کراوەو بە 3 ساڵ و3 مانگ حوکم دراوە.هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زانستی ڕاگەیاندن،خێزاندارەو باوکی کوڕو کچێکە.خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری دووربینە.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 7,159 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!