ئەمرۆ 09-07-2014 لە وتارە هەفتانەکەی سەرۆک وەزیرانی کاربەریکەری عراقی فیدرال بەرێز نوری مالکی هەرەشەی نارەوا لە هەرێمی کوردستان کرد و تۆمەتێکی بێ بنەمای خستە پاڵیەوە، دەیەوێت هەموو شکستەکانی خۆی لەم چەند سالەی ڕابردودا له و جۆرە هەرەشە و تۆمەتە بێبنەمایانە دابشارێتەوە،
پەرلەمانی کوردستان بەناوی گەلی کوردستانەوە ئه و هەرەشانە شەرمەزار دەکات و ئه و هەموو تۆمەتانەش ڕەت دەکاتەوە، بەهەولیکی نەزۆکی بەریز مالکی دەزانین بۆ داپۆشینی شکستە سیاسی وجەماوەری وسەبازیەکەی دووچاری بۆتەوە.
گەلانی عێراق و هێزە سیاسیە تێکۆشەرەکانی لە هەموو پێکهاتەکان ئه و ڕاستیە دەزانن کە هەرێمی کوردستان بە درێژایی مێژووی بەرەنگاربونەوەیان لە گەڵ ڕژێمی دیکتاتۆری پێشوو، داڵده و پەناگا بووە بۆ تەواوی لێقەوماوان و ئازادیخوزانی عیراق و ئەوانەی کە نادادپەروەری و زوڵم و زۆر ناچاری کردون زێدی خۆیان بەجێ بهێڵن.
ئێستاش کە زیاتر لە نیو ملیۆن هاولاتی شارەکانی موصل وبەغدا وناوەراست و باشووری عیراق بە هۆی نەبوونی ئارامی ودادپەروەری، ونەبوونی یەکسانی وئه و جەنگەی لە هەرێمەکەیاندا دەگوزەرێت ڕوویان لەهەریمی کوردستان کردووە، گەلی کورد بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانێ بە هانای لێقەوماوانەوە بێچێت و پەناگایەکی ئارامیان بۆ فەراهەم بکات، سەرەرای ئەوەی مالکی بەبرینی موچه و بەشە بودجەی هەرێم، گەمارۆی ئابووری خستوتە سەر حکومەت و گەلی کوردستان.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە جیاتی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و پێشکەش کردنی هاوکاری مادی و مەعنەوی بۆ ئه و لێقوماوانە، بەتیرۆریست تۆمەتباریان دەکات، ئەوە لە کاتێکدایە پێشمەرگەکانی کوردستان گیانفیدایانە بۆ پاراستنی ئەمن وئاسایشی هەرێم وناوچە کوردستانیەکان بەگشتی ودابینکردنی کەشیکی ئارام بۆ لیقەماوانی عیراق لەهەریم لە بەرەکانی جەنگدا بونەتە بەربەست لە بەردەم پێشرەوی تیرۆریستان.
پەرلەمانی کوردستان ویرای ئەوەی بەتوندی زمانی هەرەشە ڕەتدەکاتەوە پیمان وایە ئه و جۆرە زمانە و بیرکرنەوانەی بەریز مالکی وبەردەوامبوونی لەسەر پێشێلکردنی دەستووری هەمیشەیی وایکرد، گەلانی عیراق ویەکپارچەیی خاکەکەی بکەویتە بەردەم هەرەشەی لەیەکترازان. دووپاتیش دەکەینەوە کیشەکانی عیراق بەبەکارهینانی هیز و زمانی هەرەشە چارەسەرناکرین وپیویستە کیشەکان لەریی گەرانەوە بۆ دەستوورو زمانی دیالۆگ ولێکتێگەیشتن ورێزگرتن لەئیرادە وخواستی پیکهاتەکانی عیراق یەکلایی بکرێنەوە.
بەرێوبەرایەتی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان
9-7-2014