- هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان زیاتر لە نیوەی قەزای شنگالیان لە چەکدارانی داعش پاککردوەتەوە و زیانێکی گەورەشیان بەو چەکدارانە گەیاندوە، چەکدارانی داعشیش بۆ ئەوەی پێشمەرگە نەیانناسێتەوە جلی کوردی لەبەر دەکەن.
- لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراودا لە گەرەکێکی شاری کەرکووک کە لە نزیک ماڵی پۆلیسێک دانرابوو، چوار ئەندامی خێزانێک بریندار بوون.
- تا ئەمڕۆ دەیان هەزار کەس لە چیای شنگال عاسی بوون و کێشەی ئاو و خۆراکیان هەیە.
- یەکینەکانی پاراستنی گەل، یەپەگە ئاشکرایدەکەن، ئێستا شەڕی قورس لەناو شنگالدایەو هێزەکانیشیان لە دوێنێوە 15 شەڕڤانیان بەدەستی بەدەستی داعش شەهید بووە.
- پەڕڵەمانی کوردستان لە ڕێگەی کۆپتەرەوە خواردن و ئاوی گەیاندە ئێزیدییە گەمارۆدراوەکانی چیای شەنگال.
- ڤیان دەخیل، پەرلەمانتاری ئێزدی لە لیستی هاوپەیمانی کوردستان کە وتی "لەژێر بەیداخی (لا الە الا الله) ئێزدیەکان سەردەبڕێن"، نوێنەرە سوننەکان تووڕە بوون و بەوهۆیەوە هەڵا لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا دروستبوو.
- لەهەوڵێکدا بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئەو بارگرژییە ئەمنیەی ڕوویکردۆتەو قەزای شنگال بەهۆی پەلاماری چەکدارەکانی داعش بۆسەر قەزاکەو دەربەدەربوونی دانیشتوانەکەی، پەرلەمانی کوردستان بڕیدا بە پێکهێنانی پێنج لیژنە.
- ڕێکخراوی یونیسێف-ی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد کە لەکاتی هێرشکردنەسەر چەکدارە توندڕەوەکانی داعش، 40 منداڵی یەزیدیی دانیشتووی شەنگال گیانیان لەدەستداوە.
- موراد قەرایلان ڕایدەگەیەنێت: پێویستە لەگەڵ یەکێتی و پارتی هێزێکی هاوبەش دامەزرێنین و ئامادەکاریش دەکەین، دەشلێت: دەتوانین لەکەمترین کاتدا شەنگال ئازاد بکەین، بەڵام ئەگەر ئەمەش نەبێت ئێمە وەک گەریلا لەوێین.
- شەڕ و پێکدان لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و داعش لە گوندی کوشافی کوردی لە ناحیەی گوێری قەزای مەخمور دەستپێکرد.
- پارتی ئازادی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 200 پێشمەرگەی ئەو حیزبە بۆ هاوکاری لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی باشوور و پاراستنی هاونیشتمانیانی ئێزدی ڕەوانەی دەورووبەری شاری شنگال کردووە.
- سەرچاوەیەکی پێشمەرگە ڕایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە لە قۆڵی شێخانەوە چونەتە ناو شاری موسڵەوە.
- بێستون فایەق، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان، لە ناوچەکانی شنگالەوە تایبەت بە خەندان-ی ڕاگەیاند: "500 ئافرەتی ئێزیدی لە شەنگال ڕفێنراون و دەستدرێژییان کراوەتەسەر".
- بەوتەی ئەندامێکی هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە"، ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە سنووری موسڵ زیاتر لە 500 کوژراو و برینداریان هەبووە.