- بە پێی زانیارییەکان، شەوی ڕابردوو شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل(YPG) لە دژی مۆڵگەکانی گروپە چەتەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق و بیلادی شام(داعش) لە نێوان گوندەکانی دێهام و ڕاوایەی ڕۆژئاوای شاری سەرێکانی چالاکییەکیان ئەنجامداوە و لە ئاکامدا گردی ''زینکات'' لە چەتەکانی داعش پاک و ڕزگار کرا و (30) چەتەش کوژران و ئۆتۆمبیلێکی چەتەکانیش بە سەرجەم سەرنشینەکانییەوە تێکشکێندراوە. هەروەها ڕاگەیەندرا کە لاشەی (20) چەتەش کەوتوتە دەست شەڕڤانانی YPG ەوە.
- بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە، لە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممەوە شەپۆلێک بارانی بەخۆڕ چۆمان و ناوچەی باڵەکایەتی گرتوەتەوە و بەهۆیەوە لافاو دروستبووە، هاوکات باوک و کوڕێک بەهۆی ئەو لافاوەوە ئاو دەیانبات و بەیانی ئەمڕۆ تەرمەکانیان دەدۆزرێتەوە.
- کۆبوونەوەی یەپەگە و لێپرسراوانی ئامریکا لەسەر ڕەوشی کۆبانی.
- گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، لەهێرشێکدا بۆ سەر شاری گەڤەر لەباکوری کوردستان توانیان ئەو شارە لە سوپای تورک پاک بکەنەوە.