ئاگۆتا کریستۆف
وەرگێڕانی: سەڵاحەدین بایەزیدی
ئاگۆتا کریستۆف لە هەنگاریا (مەجارستان) لە دایک بووە. ساڵی 1956 ئەو وڵاتەی بە جێ هێشتووە و لە شاری "نۆشاتێل"ی سوییس گیرساوەتەوە. بەر لەوەی بە زمانی فەڕانسی، زمانی ئاوارەیی و غوربەت، سێکوچکەی ڕۆمانەکانی بنووسێ، شانۆنامەی نووسیوە. "دەفتەری گەورە" یەکەم ڕۆمانیەتی، پاشان ڕۆمانەکانی "بەڵگە" و "سێهەم درۆ"ی نووسیوە. کریستۆف، لە ساڵی 1992دا خەڵاتی کتێبی نێونەتەوەیی وەرگرتوە. ڕۆمانی سێهەم درۆ، بەرگی سێهەمە لە سێکوچکەی ڕۆمانەکانی و دوای ڕۆمانی "دەفتەری گەورە" و "بەڵگە" نووسراوە. ئاگۆتا کریستۆف ساڵی 2011 کۆچی دوایی کردوە.
ملاحظة: لايوجد لدينا ملف PDF لهذا الکتاب، نرجوا ان تساعد کورديپيديا لتحصيله!. أرسال کتاب دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 8,627 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!