- کاتژمێر پێنج بەکاتی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیراوی کورد (ڕەئوفی حەسەنی) لەگرتووخانەی ناوەندی شاری سنە لە سێدارەدرا.
- لە یەکێک لە باڵەخانەکانی نێو شاری هەولێر، کرێکارێک لە کاتی کارکردن لە باڵەخانەیەک دەکەوێتە خوارەوە و دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات.
- لە ڕۆژی جیهانی پاراستنی چینی ئۆزۆن و بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خاوێنکردنەوە، شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێکی خاوێنکردنەوەی دەستپێکرد و کەمپینەکە هەتا ڕۆژی جەژن بەردەوامدەبێت.
- ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، دەربارەی چالاکیەکانی هەپەگە و یەژا ستار لە باکوری کوردستان لە بارامبەر سوپاری تورکیا لێدوانێکی دا. هەپەگە ئاشکرایکرد لە ئەنجامی چالاکیەکاندا 25 سەرباز و 4 پۆلیس کورژراون.