لە مانگی 4 ی ساڵی 1976 دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ڤیەننای پایتەخی نەمسا، کۆبوونەوە، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە برتی بوون(جەلال تاڵەبانی، نەوشیروان مستەفا، دکتۆ کەمال فوئاد، عومەر شێخ مووس، عادل موراد، دکتۆر فوئاد مەعسوم). ئەجێندای کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەشیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی سیاسی کوردستان و تاوتوێکردنی بەرنامەی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان). لەم کۆبوونەوەیەد دوو بڕیاری گرنگ دران کە بریتی بوون لە (کارکردن بۆ پەرەپێدانی جموجووڵی سیاسی و دبلۆماسی لە ئەورووپا. پەلەکردن لە جێبەجێکردنی پرۆژەی دەسپێکردنەوەی خەباتی چەکداری لە کوردستاندا). بڕیاری دواییان لە ژێر کاریگەری جەند فاکتەرێکدا بوو، لەوانە دەستپێکردنی حکوومەتی عێراق بە جێبەجێکردنی بەرنامەی ڕاگواستنی گوندەکانی سەر سنووری عێراق-ئێران و عێراق-تورکیا، لە خانەقینەوە تا زاخۆ. بەرپابوونی جوڵانەوەیەکی خۆبەخۆ و پەڕاگەندە و لێکداپچڕاو لەناو خێڵەکاندا دژی ڕاگواستنیان و پێکهێنانی گرووپی چەکداری گەورە گەورە بۆ ڕووبەرووبوونەوەی سوپای عێراق. جگەلەوە دوو هۆی تر هاندەربوون بۆ پەلەکردن لە پێکهێنانی یەکەی چەکدار و دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکدار. یەکێکیان بەڵێنەکانی هەر یەک لە 0سووریا و لیبیا و یەکێتی سۆڤێت) بوو بۆ پشتگیری کردنی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان)، لە هەوەڵەکانیدا بۆ دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداری. هەروەها کەوتنە گەڕی باڵی سەر بە سوریای حیزبی بەعسی عێراق بوو بە سەرۆکایەتی (عەبدولجەبار کوبەیسی-حازم) بۆ ئەنجامدانی کودەتا لە بەغداد لە هاویندا و گرتنی دەسەڵاتی سیاسی. کۆبوونەوەکە بەرنامەی پێویستی بۆ هەموو ئەگەرەکان دانا و میکانیزم و کاتی دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداری دیاری کرد. بەپێی بڕیارەکانی ئەم کۆبوونەوەیە، دەبوایە لە نیسانەوە تا حوزەیران کار بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان بکرێت.
سوپاس بۆ کاک (ئیبراهیم حەمە ئەمین) بۆ ناردنی سەرچاوە و کتێبەکە
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 6,887 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!