لە #01-07-1974# لە ناوچەی شارباژێر لەدایکبووە.لە ساڵی 1996 بەشی فیزیای کۆلێژی زانستی زانکۆی سەلاحەدین تەواودەکات. ئەندام لقی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان- لقی سلێمانی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەو ڕێکخراوەیە. لە 2005 خەریکی کاری ڕیکخراوەیییە و ڕێکخەری گەورەترین خۆپیشاندانی مامۆستایان بووە لەو ساڵەدا. یەکەم خۆپیشاندانی مامۆستایان بوو کە بەرامبەر دەسەڵاتی کوردی کراوە. زۆرترین فشار و هەڕەشەیانن لەسەر بوو ناچار کراوە بۆماوەی سێ ساڵ لە کاری مامۆستای دوربکەوێتەوە.
لەگەڵ کۆمەڵێک مامۆستای هاوڕێی لە ساڵی 2011 یەکەمین لیستی سەربەخۆی مامۆستایانیان دامەزراند بۆ هەڵبژاردنی ی.م.ک کە بۆ یەکەمجار لەدەرەوەی هەژموونی حزب توانییان زیاد لە 1600 دەنگ بێنین کە تەنها لەسێ بازنەدا بەشدارییان کردووە.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 7,913 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!