دوکتۆر ئەسعەد ڕەشیدی شاعیر و نووسەری کورد لە ساڵی 1957 لە شاری #سنە# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هاتوەتەدنیاوە. قۆناخەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەم شاردەدا تەواوکردوە و کۆمەڵێک هۆنراوە و بابەتی کۆمەڵایەتی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی فارسی ئەو سەردەمەی ئێراندا بڵاوکردوەتەوە.
لە ساڵی 1979 بووەتە ئەندامی شوورای نووسەران و هونەرمەندانی ئێران.
بە هۆی بارودوخی ئاڵوز و نا لەباری سیاسی ئێران و کوردستانەوە؛ ئاکامی دەسەڵاتی ڕژیمی سەرکوتکار و پاوانخوازی کۆماری ئیسلامی ئێران، کوردستانی بەجێهێشتوەوە و له هەندەران گرساوەتەوە.
خوێندنی باڵای لە زانستگەی دەوڵەتی ڕووسیە، زانکۆی مێژوو تەواو کردوە و بڕوانامەی مەجستەری لە بواری مێژوو و زانستی سیاسی بەدەست هێناوە.
خاوەنی بروانامەی دوکتۆرایە لە بواری پەیوەندییەکانی نێونەتەوەیی لە ساڵی 2003لە زانستگەی دەوڵەتی ڕووسیا، زانکۆی پەیوەندییەکانی نێونەتەویی.