شەهید عەبدوڵڵا لاوەند لە ساڵی 1944 لە گوندی هیلال سەر بەشاری #شرناخ# ی #باکووری کوردستان# لە دایکبووە.
لەهەڕاتی لاوییدا تێکەڵاوی خەباتی کوردایەتی بووە، لەگەل #شڤان پەروەر# پێکەوە لە یەک گرووپی سیاسی خەباتیان کردووە، ساڵی 1972 لەگەڵ پۆلێک تێکۆشەر و دڵسۆزی کوردایەتی ڕوودەکەنە باشووری کوردستان تا بەشداری بکەن لە #شۆرشی ئەیلول#دا، ڕوودەکەنە شاری #زاخۆ#، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی سیاسی و پەیوەندییان بە باڵی مەکتەبی سیاسییەوە، دەخرێنە زیندانی خەلانەوە.
شەهید عەبدوڵڵا لاوەند خاوەنی دوو هاوسەر دەبێت لە کاتی نسکۆی شۆڕشدا خێزانە گەورەکەی ڕوو لە شاری بەغدا دەکات، خۆی و ژنە بچوکەکەشی ڕوو لە ئێران دەکەن لەکاتی ڕۆشتنیاندا بۆ ئێران لە شەڕێکدا هاوسەرەکەی بریندار دەبێت.
شە هید عەبدوڵڵا لاوەند بەهۆی پەیوەندی پێشینەی لەگەل #جەلال تاڵەبانی#دا هەیبووە، لەگەڵ هەڵگیرسانەوەی شۆرشی نوێ ئاگاداری ڕووداوەکانی بووە بەهەوڵ و کۆششێکی زۆر چەک و تەقەمەنی بۆ شۆرش پەیدا کردووە، لەکاتی بەڕێکەوتنی بۆ پێشمەرگایەتی لەلایەن ئێرانەوە دەستگیر دەکرێت بەهەوڵی #مام جەلال# ئازاد دەکرێت.
لە سەرەتایی هەشتاکاندا پەیوەندی دەکات بە شاخەوە، لەبەرامبەر ئەوەدا حکومەتی ئێران هاوسەرەکەی زیندانی دەکەن لە دوایی 3 مانگ بەناچاری ئازادی دەکەن.
لە کۆتایی ساڵی 1983 لەسەرەتایی گفتوگۆی نێوان #یەکێتی نیشتمانی کوردستان# و حکومەتی ئێراکی ئەوکات شەهید عەبدوڵڵا دەچێتە بەغدا و بە هاوسەرەکەی شاد دەبێتەوە و پێکەوە دەگرێنەوە بۆ کوردستان.
شەهید عەبدوڵڵا لاوەند دەستی باڵای هەبووە لە هۆنراوە و ئەدەبی کوردییدا، هەر بۆیە ماڵەکەی لە #بالیسان# دەبێتە جێگەی میوان و کۆبوونەوەی ئەدەیب و هونەرمەندان کۆڕی شیعری نیشتمانی و شۆرشگێری دەبەستن، کەسێکی کۆمەلایەتی بووە خۆشەوسیتی دەڤەری بالیسان بووە هەمیشە خەریکی چارەسەرکردنی کێشەی خەلک بووە. ڕۆژی #08-12-1986# جەلال تاڵەبانی بانگێشتی دەکات بۆ سەرکردایەتی بە مەبەستی پێدانی بەرپرسیارێتی و بەڕێکردنی بۆ دەڤەری #بادینان# دوای گەیشتن و کۆبوونەوەی لەو بارەیەوە، لەکاتی بە ڕێکەوتن بۆ دەڤەری بادینان لە گوندی (#کۆنەفلوس#) دەکەونە بۆسەی جاشەوەو لەگەڵ دوو لە هاورێکانی بە ناوەکانی (حاجی ئەحمەد شێخ وەسانی و ئەکرەم کۆنەفلووسی) شەهید دەکرێن پاشان تەرمەکەی لەکانی بەرد بە خاک دەسپێردرێت.