ساغکردنەوەی: #بێهرووز چەمەن ئارا#
ئەم پەرتووکە کە لەلایەن دوکتۆر بێهرووز چەمەنئارا ساغکراوەتەوە و پێشەکی بۆ نووسراوە، وەک باشترین پەرتووکی لێکۆڵینەوەی ساڵ لە پاڕێزگای #سنە# لەلایەن زانکۆی کوردستان لە شاری سنە هەڵبژێردرا. ئەم پەرتووکە لەلایەن چاپەمەنی مانگ و لە 352 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە. دوکتۆر چەمەنئارا کە لە ئێستادا پڕۆفیسۆری یاریدەرە لە بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردییە لە زانکۆی کوردستان، بە هەڵسەنگاندنی نۆ دەستنووس، 1060 دێڕی شانامەی کوردی لەژێر ناوی چیرۆکی “ڕووسەم و زووراو”دا ساغکردووەتەوە. ئەم پەرتووکە کە بە شێوازێکی ڕازاوە و شیاو لەلایەن چاپەمەنی مانگەوە کەوتووەتە بەر دیدی خوێنەران، چەند تایبەتمەندی گرنگ لە خۆ دەگرێ. لەلایەن دوکتۆر چەمەنئاراوە پێشەکییەکی چڕوپڕ بۆ بەرهەمەکە نووسراوە و لە نزیکەی 80 لاپەڕەدا، توێژەر هەوڵیداوە بەوردی ژانری شانامەی کوردی شی بکاتەوە. لەم پێشەکییەدا، سەرەڕای چۆنییەتی کۆکردنەوە و ساغکردنەوەی پەرتووکەکە، هەوڵ دراوە چوارچێوەیەکی تیۆریی بۆ ئەدەبی حەماسی و پاڵەوانی کوردی دابڕێژرێت و تێیدا سێ لایەنی گێڕانەوەی ئوستوورەیی، ئایینی و مێژوویی شی کراوەتەوە و دواتر باسی لە “ئەدەبی گۆرانی” کراوە و لەو ڕێگەوە هەندێک لە تایبەتمەندییە پێکهاتییەکانی شانامەی کوردی نیشان دراوە. دوای ئەم پێشەکییە دەقی چیرۆکی ڕووسەم و زووراو هاتووە و لە کۆتایی پەرتووکەکەدا هەمان دەقی پێشەکی بە زمانی فارسی وەرگێڕراوە[1]
ملاحظة: لايوجد لدينا ملف PDF لهذا الکتاب، نرجوا ان تساعد کورديپيديا لتحصيله!. أرسال کتاب دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 3,941 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!