لای چەپ: سەرخێڵ، لای ڕاست: کۆچکردوو (سەردەشت) کە لە کیمیابارانی هەڵەبجە لە 16-03-1988 لەگەڵ باوکی و 2 خوشکی و باپیر و 2 خاڵ و مام و ئامۆژن و ئامۆزا و 7 پورزا گیانیان بە خاک سپاردووە:
بەهارە کێ گەڵا ڕێزانی دیوە
گوڵی باغی هەڵەبجەم هەڵوەریوە
هەمووی سوتا و بەهارێکی ڕەشی ما
هەڵەبجەش بو بەشاری هێرۆ شیما
لە نێو کۆڵانەکانی باغی نێو شار
لە ژێر تیشکی هەتاوی زەردو غەمبار
شنەی با خاک و خۆڵی شار ئەهێنی
بەسەر تەرمی ئەوانا ئەی پژێنی