شەهید مەحمود مەرزانی و هاوڕێکانی
ئەم وێنەیە بۆ ساڵی 1982 دەگەڕێتەوە، بەتالیۆنی 31ی ئازاری #حزبی شیوعی عێراق#، پۆلێک پێشمەرگە بەفەرماندەیی سەرپەل (شەهید مەحمود مەرزانی) لەنێوان گوندی (#سماقە#) ی شارەدێی شۆڕش و گوندی (#ئۆمەرگومبەت#) ی شارەدێی سێگردکان-ن.
ئەوەی لەوێنەکەدا ناسراونەتەوە لە پێشەوەو بۆ پشتەوە:
1-شەهید مەحمود قادر حەمەد مەرزانی.
2-هیدایەت حاجی خدر ئیلنجاغی، مام هیدایەت.
3-شەهید هاوڕێ فرسەت.
4-ئازاد سمایل حاجی خدر ئیلنجاغی.
5-هاوڕێ ڕۆستەم.
6-هاوڕێ حاجی عەوڵڵا.
7-شەهید بەکرجۆڵا.[1]