دوایین وەسیەتی محەمەدی مەلا کەریمی مودەڕیس لەسەر زاری #یاسین قادر بەرزنجی# کە هاوەڵێکی نزیکی نوسەر و ڕووناکبیر محەمەدی مەلاکەریمە.
یاسین قادر بەرزنجی کە هاوڕێیەکی نزیکی محەمەدی مەلاکەریمە، لە بارەی کۆتا وەسیەتی مەحەمەدی مەلاکەریم پێش مردنی بە NRT2یبە گوێرەی ئەو وتانەی کە من لە خێزان و منداڵەکانی محەمەدی مەلاکەریمەوە بیستوومە، پێش مردنی داوای کردووە کە لە تەنیشت گۆڕەکەی گۆرانی شاعیرەوە بینێژن، چونکە گۆرانی شاعیر هاوڕێیەکی نزییکی بووە، و یارمەتدەرێکیشی بووە لە کاتی لێکدانەوەی دیوانی مەحویدا.
هەروەها یاسین قادر بەرزنجی ئاماژەی بەوەش کرد محەمەدی مەلا کەریم داوای کردووە کە #ئاڵای کوردستان# بدرێت بەسەر لاشەکەیدا، کە بە پێی زانیارییەکانی من ئەمە تەواوی وەستیەت و داواکارییەکانییەتی پێش مردنی
محەمەد کوڕی مامۆستا عەبدولکەریمی مودەریسە، لە ساڵی 1931 لە ناحیەی بیارە لەدایک بووە و زیاتر لە 50 ساڵ خەریکی نووسین و توێژینەوە بووە، خاوەنی چەندین نووسین و وەرگێڕانی زمانەوانی جۆربەجۆر بووە، محەمەدی مەلا کەریم یەکێکە لە نووسەر و بیرمەندە گەورەکانی عێراق و کوردستان، شەوی 11 لەسەر 12ی ئازار ساڵی 2017 لە شاری سلێمانی پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا کۆچی دوایی کرد، و بڕیارە لە مەراسیمێکدا محەمەدی مەلا کەریم ئەمڕۆ بەرواری 12ی ئازار لە مزگەوتی حاجی ئەحمەد ئەحە سور بەڕێ بکرێت بۆ گۆڕستان و بەخاک بسپێردرێت.
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 10,026 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!