مامۆستا عەلائەددین سوجادی زۆری گاڵتەوگەپی کوردەواری و مەلاکانی کوردستانی لە#ڕشتەی مرواری# بۆ بەجێهێشتوین، زۆریش ماون کەتۆمارنەکراون، وەک لەناونیشانەکە هاتووە بەروخسەتی ئەو مامۆستا بەرزە چەند گاڵتەوگەپێکی سنورەکە دەخەمە ڕوو، بەڵام نوسینی ئەو شێوەیە لەگاڵتەوگەپ تێدەپەرێت وهەندێک جار دووچاری ناڕەزای و توڕەبوونی خزمانی لێ دەکەوێتەوە، بۆیە بەپێویستم زانی خۆ بەدوور بگرم لەناوهێنانی کاراکتەرانی هەندێک لەگاڵتە وگەپەکان، چونکە دڵنیام هیچ قەڵەم بەدەستێکی ستافی کەکۆن و ڕۆژنامەوگۆڤارەکانی تر ناتوانن بە ئاشکرا سەدان نازناوی ئەم شارە بنوسن، کە لەپاشەملە هەن ودەوترێن، هەر چۆنێک بێت ئەوانەی خوارەوە دەخەمەڕوو:
1-لەرەمەزانی ساڵی ڕابردوو لەدوای نوێژی شێوان دەچوومە ماڵی مامم جاسم لەگەرەکی بەختیاری تەقتەق#،# کە گەیشتمە بەردەرگای مزگەوتی گۆرقەرەج، دوو کەس دیاربوو لە نوێژی تەراویح و دوای قنوت خوێندن دەهاتنەوە لەمزگەوتەکە، یەک بەدەنگی خۆیان پێدەکەنین و یەکێکیان بۆ برادەرەکەی قسەی دەکرد و دەیووت کورە ئەی فەعفوعەنەیە کوشتەمان!
2-لەنێوان دوو گوندی ووراتی کۆیە دوو خانەوادە ژن بەژنە دەکەن،یەکێک لەزاوایەکان ناتوانێت ئەوەی کە مەلایەکە دەیڵێت بیڵێتەوە لەکاتی ووتنی تەزویجم کرد نیکاحم کرددەڵێ نیکاحم کرد تەجاوزم کرد
3-لەنێوان دوو گوندی شارۆچکەی تەقتەق، پەیوەندیەکی توندوتۆل دەبێت، لەکاتی خۆشی وناخۆشی بەیەکەوە دەبن، جارێک لەگوندێکیان زەماوەند دەبێت و گوندەکەی تر بەدەست ودیاریەوە دەچن، دیاریەکانیان گیسک دەبێت بەڵام زۆربەی گیسکەکان چاویان کوێر دەبێت، چونکە ئەو گوندەی زەماوەندەکەی لێ یە زۆر لەپیاوەکانیان کوێر بوون، خوا وای دەهێنێت گوندەکەی تریش زەماوەندی ژن گواستنەوەیان دەبێت و داوەتیان دەکەن، ئەوانیش دووبارە گیسک دەست ودیاریان دەبێت بەڵام ئەمجارە گیسکەکان قۆڕ دەبن چونکە هەندێک لەپیاوانی گوندەکە قۆڕبوون.
4-#شەهید ڕێباز# لەبیرەوەریەکانی لە کتێبی قەندیل بەغدای هەژاند دەگێرێتەوە جارێکیان شوانێک زۆری نان بۆمان هێنابوو ووتم: باشە دایک وباوکت ناڵێن چی لەو هەموە نانە دەکەی ئەویش ووتی: خەمت نەبێت دەڵێم دامە سەگەکان
5-هەر لەمێژووی سنورەکە لە نێوان دوو ئاوایی ژن بەژنە دەکرێت، لەشاخی بەر ئاواییەکیان شوێنی پێدان وگۆرینەوەی بوکەکان دەبێت، دیارە واباو بووە تاراوجلی بوکەکان وەک یەکبوون و لەباڵاش بالایان لەیەکەوە نزیک بووە، بۆیە دوای تێکەڵبوون، هەر ئاواییە و کچەکەی خۆیان دەبنەوە، لەبەر زۆر شەرمکردنی کچەکان هیچیان قسە ناکەن تا هەردوو لا دەگەرێنەوە گوندی خۆیان کە شەو داهات ئینجا کچەکان دەڵێن حاڵ ومەسەلە ئەوهایە؟!
6-دەگێڕنەوە لەگوندی #ئۆمەر گومبەت#، پیاوێک کاری کشتیاری دەکات و لەکارەکەیدا زۆر ماندووشەکەت دەبێت ڕۆژێک لەناو کێڵگەکەی مارێک پێوەی دەدات ئەویش زۆری پێخۆش دەبێت ولەسەرخۆیەوە دەڵێت(ماری بوور بازی نەمرم بەت حەسیمەوە).
7- مەلا عەبدولکەریمی سێگردکانی فەقێ ی مامۆستا #مەلا قادری ڕەش# بووە لە ئاوایی سێگردکان دەلێتڕۆژێکیان دەروێشێک هاتە لای مزگەوتەکە وگەنجی گوندەکە لێ ی کۆبونەوە ودەستیان کردە گاڵتەو گەپ ودەنگیان بەرزبۆوە و مامۆستا مەلاقادری ڕەش-یش کە وانەی بەفەقێکان دەووت،لەپەنجەرەکەوە سەری بردە دەرەوە و بە دەروێشەکەی ووتهەی نێرەکەردەروێشەکە زۆر پێکەنی و ووتی زۆرمەمنونم مامۆستا چانەبوو نەت ووت هەی ماکەر.
8-#مەلای گەورە# لە تەفسیری کوردی کەلامی خوداوەندی جوزئی دووەم لە لاپەرە 170 دەلێتشەخسێک لەخزمانی خۆم محبەتی لەحەقم هەبوو،کەناوی ئەهێنام بە(علامە)ی یاد ئەکردم،تصادفا ساردیەک کەوتە بەینێ بیستمەوە، کەناوی ئەهێنام ئەی گوت (فەقێ محەمەد).
9- لە مەلا جەلالی کوری مەلا قادری ڕەشەوە گوێم لێ بوو دەیووت لەسەردەمی شۆرشی ئەیلول، خاڵە ئەحمەوی ئۆمەرگومبەتی بەکاکم عەبدولرەحمان دەڵێت بابچینە لای #مەلا مستەفای بارزان# ئەویش دەڵێت خالە ئەحمەو ئێمە پێویست ناکات بچینە لای ئەو پیاوە گەورەیە، هەرچۆنێک بێت خاڵە ئەحمەو خۆی دەگەیەنێتە مەلا مستەفای بارزان ڕابەری شۆرش و دواتر دەگەرێتەوە و وارێک دەکەوێت بەلای کاک عەبدولرەحمانی برام دێت و دەڵێت چوومە لای مەلا مستەفا و ئەوە هاتیشمەوە مەلا عەبدولرەحمانیش دەڵێت خاڵە ئەحمەو ئەگەر مەلا مستەفا جوابی بۆت نارد بەخۆم و500پیاوە وە دێین و گەورەت دەکەین تۆ بەم دەست کورتی وهەژاریەوە چی دەکەیت؟ خاڵە ئەحمەویش ئینجا تێ دەگات ودەڵێت ئینشاالله لەویری جوکەوە من جیمە لای.
10- برادەرێک گێڕایەوە بۆم ووتی: لەهەشتاکان پیاوێک کورەکەی فیرار دەبێت و مەفرەزەخاسەیەک کورەکەی دەگرن و هەڕەشەی تەسلیمکردنی ئەمنی لێدەکەن، باوکی کورەکەش بەهەرەداوان دەچێتە لای کوێخایەکی سنورەکەیان بەپیاو ماقولی دادەنێت و پێی دەلێت دەخیلە کورە کورەکەم بدەنە بەعس عیدامی دەکەنئەویش دەلێت ئەوانە سەگ وسوارن، دەبێت 3هەزار دیناری سوێسری بدەین ئینجا بەری دەدەن، کابراش دەلێت قۆندەرەتە 3هەزار، ئیتر مام کێخوا دەچێتە لایان و مامەڵە دەکات ئەوانیش دەلێن مام کێخوا 3بۆتۆ و3ش بۆئێمە، مام کوێخا کە دەگەرێتەوە بەباوکی کورەکە دەڵێت بەخوای بەشەش بەرت بدات باشە؟
11-لەیەکێک لەگوندەکانی سنورەکە، سەردەمەکە وابووە (دۆشاو) زۆر بەنرخ بووە و کەمیش دەستکەوتووە،کۆمەڵێک پێشمەرگە تەوزیع دەبن و دەچنە ماڵێکەوە زۆر برسیان دەبێت، لەماڵەکە تەنها کچۆکەیەکی پاچەرەو مندارەکان لەمارێ بوونە، زۆر نان ودۆشاویان بەقاپ بۆ بردوون و تا پێشمەرگەکان بەتەواوەتی تێر دەخۆن و ئینجا پێشمەرگەیەکیان دەڵێت داکتان لێتان نادات هەموو دۆشاوەکەتان بۆ ئێمە هێنا؟کچەکەش دەڵێت نانا تەنەکە دۆشاوەکە مشکێکی کەوتۆتە ناوی مشکەکەمان فرێ داوە و دایکم ووتی دۆشاوەکە فرێ مەدەن ئەگەر پێشمەرگە هات هەموویان بدەنێ