شەڕ لەشۆ نەک لەتۆ
ئه و پەندە جوتيارانی کورد بەکاری دەهێنن، ئەمڕۆ بەشێوە زانستيەکيەی لە ناوچەکانی #ئاووهەوای دەريای ناوەڕاست# بۆ کشتياری پێی دەوترێت(#کشتوکاڵی وشک#)، جوتيار دوای بارانی پەڵە هەڵدەستێت بە کێڵانی پەرێزەکان واتە قۆناغی يەکەمی(#شۆبڕين#) دەست پێدەکات و دوای ئەوەی بارانی زستان تێر ئاوی دەکات و گژوگيای نێو زەوييە کێڵراوەکە دەڕوێت، ئينجا لەسەرەتايی بەهار جارێکيتر دەيکێڵێتەوە واتە(وەردی دەداتەوە)،لەم قۆناغەدا بەزەوييەکە دەوترێت(#وشکە وەرد#) لەپەيايزی داهاتوو پێش بارانی پەڵە تۆی دەکات، بەمەش بەرهەمە چێنراوەکە لەدانەوێڵەکانی گەنم وجۆ بەرهەمێکی باش دەدات و خاوەنکەی نا ئومێد ناکات بۆيە وتراويشە(#وشکە وەرد، پياو ناکا نا مەرد#)[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 2,657 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!