بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە #محەمەد نەزەری# کە بە دەست نەخۆشی ئازاری دڵ و ئاترۆزی شان و ملەوە دەناڵێنێ و لە دۆخێکی جەستەیی دژواردایە، لە هەناردەکردنی بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پزشکی بێبەش کراوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە بەرپرسی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لە و پەیوەندی لە گەڵ هەناردەکردی موحەمەد نەزەری بۆ نەخۆشخانە، گوتویەتی دە بێت فەرمانی هەناردەکردنی ناوبراو لە لایەن دادگای ئینقلابی کەرەجەوە دەرچێت، دادگای ئینقلابی کەرەجیش ڕایگەیاندوە دەبێت دادگای ئینقلابی ورمێ لەو پەیوەندییەدا هەنگاو هەڵگرێت و سەیر لەوەدایە دادگای ئینقلابی ورمێش دەڵێت دەبێت دادگای ئینقلابی تاران فەرمانی هەناردەکردنی ئەم زیندانییە نەخۆشە ئەرێنی بکات.
موحەمەد نەزەری زیندانی سیاسی و پەککەوتو لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج سێ شەمە 9ی جۆزەردان 1396 ی هەتاوی چوەناو بیست و چوارەمین 24 ساڵی زیندانی کردنییەوە لە گەڵ ئەوەی کە نەخۆشی دڵ و ئاترۆزی شان و ملی هەیە بە هۆی پرۆسەی پڕ لە نەهێنی و شاراوەی دۆسییەکەیەوە تاکو ئیستا لە گەڵ پشووی بە شەرت و مەرج و مەرەخەسی بۆ چارەسەری پزشکی بێبەش کراوە.
موحەمەد نەزەری لە نامەێیکدا کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە دەنوسێت، بە هۆی کێشەی دڵمەوە و بە پێی وتەی بەرپرسی بێهداری زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، دەبواێیت هەناردەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان بکردرایەم، بەڵام دادگا لە هەناردەکردنم خۆی بواردوە و تاوەکو ئیستا هیچ وڵامێکیان پێنەداومەتەوە.
نەزەری لە درێژەی نامەکەیدا دەنوسێت، لەو ساڵانەی ڕابردودا زۆر نامەم بۆ بەرپرس و پلەدارەکانی حاکمییەت نوسیوە بۆ نمونە بەرپرسی گشتی قوەی قەزاییە و دادستانی گشتی وڵات و دادگای مهاباد و تەنانەت وەزیری ئیتلاعاتیشم ئاگادار کردۆتەوە و ویستومە لە ڕێگەی یاساییەوە بەدواداچون بۆ دۆخی دۆسییەکەم بکرێت، بەڵام هەموی بێ وڵام مانەوە، تا ئەوەی چەند مانگ پێش لە دوای پێداچوونی بنەماڵەکەم بۆیان دەرکەوتوە هیچ یەک لە نامەکانم نەگەیەندراوەتە دەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان و نامەکانم لە لایەن ئاغای سیگاروئی بەرپرسی ئیجرای ئەحکام، بە هۆی جۆراوجۆر و نادیار ون کراوە و لەم دوایانەدا لە لایەن ناوەندە قەزاییەکانەوە ئاگادار کراومەتەوە، لە لایەن ئاغای سیگاروئیەوە گوم و گۆڕ کراون. هەرچەن بەرپرسانی زیندان فەرمانیان داوە تا کۆپی ئەو نامانە بدەمە دەست بەڵام بەرپرسی ئیجرای ئەحکام (سیگاروئی) ئیزنی ئەوە کارەشی نەداوە و ئەنجامی نەداوە.
موحەمەد نەزەری لە ساڵی 1350 لە شارستانی بۆکان لەدایک بوە لە ساڵی 1373 دا بە تۆمەتی یاریکاری لە گەڵ حیزبێکی سیاسی کوردستاندا دەستبەسەر کراو بە ئێعدام سزا درا. ئەم سزا لە دوای 5 ساڵ بۆ حەپسی هەتا هەتایی گۆڕدرا. لە دوای پێداچونەوە دووبارە لە ساڵی 1392 دا لە لایەن دادگای ئینقلابی مهابادە وە ئازاد کردنی ئەرێنی کرا بەڵام هێشتا لە زیندانی ڕەجای شاردا حەپس کراوە و لە خەزەڵوەری 1395 دا دادگای ئینقلابەوە لە گەڵ هەناردەکردنی ناوبرا بۆ زیندانی ورمێ هاودەنگی کرا بەڵام ناوەندە ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ ئەو بڕیارەی دادگا دژایەتیان کرد
http://www.kmmk.info/ku/6859
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستا
01-06-2017