يەک کاوڕی نێر دەهێنێت
درکە و ئيديۆم وکينايە بە گوێرەی ژيان و گوزەرانی نەتەوەکان دەگۆڕێت بۆ نمونە خەڵکی(#داغستان#) وەک ڕەسول حەمزەتۆف دەڵێت: ئەگەر قسەيەک زۆر لە جێگەی خۆی بێت ئەوا خەڵکی داغستان دەڵێن ئه و قسەيەت يەک ئەسپی بە زينەوە دێنێت، ديارە له و وڵاتە شاخاويەدا ئەسپی بەزين نرخی تەواو نابێت، کوردی شوانکارەش بەنرخترين شت لەلای(کاوڕ)ی نێری گۆشتنە بۆيە بۆ هەمان مەبەست کورد دەڵێت: ئه و قسەيەت يەک کاوڕە نێری دەهێنا يان دەهێنێت.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,560 مرة