#وەک يەخسيری خوار بەغداێ دەخيلت دەبم#
ئەم ئيديۆمە بۆ کەسێکی(موحتاج) يان بێ دەسەڵات بۆ بەدەستهێنانی داواکارييەک بەکارهاتووە، يەخسير واتە ديل و دەستبەسەر و گيراو و بەندکراو ئەگەر لە مەملەکەتێکی دوريش يەخسير بيت ئەوا زياتر پێويست بە نەرم و نيانی ئه و کەسە دەبێت کە تۆی گرتووە چونکە هيچ ئومێدکت نابێت بۆ ئازاد بوون و دەرباز بوون لە سنوری خۆتەوە زۆر دووری کەوتويەتيە دەست دوژمنەوە، ناچار دەبيت خۆت(دەخيل) بە دوژمنەکەت بکەيت و زۆر دامێنگيری بکەيت تاوەکو بەزەيی پێتا بێتەوە، بۆيە ئەگەر کەسێکی(عيناد) شتێکی پێ بوو يان بەدەست بوو تۆش زۆرت پێويست بوو ناچار دەبيت زۆر بپاڕێيتەوە و پێی بڵێی(وەک ئەسيری خوار بەغداێ دەخيلت دەبم).[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,627 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!