$باکووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، سوپای تورک و چەتەکانی سەر بە تورکیا کە لە ناوچەی عەزاز نیشتەجێن، بەردەوام بوون لە تۆپباران کردنی گوندەکانی سەر بە #عەفرین#.
- کاتژمێر 12:00 لە گوندی شەماشی نێوان گەڤەر و #جولەمێرگ#دا لە سەر ڕێگای کاروانێکی سوپای تورک کەمینێکیان دانا و چالاکیان دژی ئەو کاروانە ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا گورزی کوشندە لە سوپای تورک درا. لەو چالاکییەدا دوو زرێپۆشی سوپای تورک تێکشکێندران و سەرچاوە خۆجێییەکانیش ڕایانگەیاندووە، کە 20 سەربازی تورک کوژراون.
- هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە شاری #دەرسیم# و شارۆچکەی پولوری سەربە دەرسیم، شەش کەسیان دەستگیر کرد.[1]
$باشووری کوردستان$
- لیستی برایەتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای #کەرکووک# تانە لە بڕیاری دادگای کارگێڕی عێراق دەدات، کە داوای کردووە #ئاڵای کوردستان# لە کەرکووک دابگیرێت.[2]
- جیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە هەولێر و لەلایەن #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەت پێشوازی لێکرا. دوای سەردانەکەی بۆ هەولێر، وەزیری بەرگری ئەمریکا لەگەڵ #مەسعود بارزانی# کۆبووەوە.
- #سەمەد خۆشناو# سەرۆکی حزبی #بەرەی دواڕۆژی کوردستان# کۆچی دوایی کرد.[3]
- موفتی عێراق، مەهدی سومەیدعی ڕایدەگەیەنێت، ئه و #ڕیفراندۆم#ەی کە بڕیارە لە 25ی ئەیلولی 2017 ئەنجامبدرێت، جۆرێکە لە جۆرەکانی تیرۆر.[4]